کەجەدە، تەژا، دەبەپە و هەدەپە: بە زوترین کات پێویستە کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت

کەجەدە، تەژا، دەبەپە و هەدەپە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و رایانگەیاند، گۆشەگیری تاوانێکی دژی مرۆڤایەتیە و پێویستە بە زوترین کات کۆتایی پێبهێنرێت.

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژا)، پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی (دەبەپە) و پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لەبارەی گۆشەگیری ڕەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە نوسینگەی ڕاوێژکاری ناوەندی گشتی دەبەپە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.

ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشی خوێندەوە و ئاماژەی بە سەپاندنی سزای نوێی سەر ڕێبەر ئۆجالان کرد کە ٦ مانگە چاوپێکەوتن لەگەڵ پاریزەران و ٣ مانگیش چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی قەدەغەکراوە.

ئایدەنیز وتی، "تورکیا ئێدی لەسەر میکانیزمی دەوڵەتیش بەڕێوە ناچێت. بەهۆی گۆشەگیری کێشەیەی دیموکراسی هەیە. سوربون لەسەر گۆشەگیری گەورەترین ئاستەنگە لەبەرانبەر دیموکراسی. هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە، ئۆپۆزسیۆن و هەموو کەسێک کە لایەنگری دیموکراسیە، پێویستە لەدژی گۆشەگیری تێبکۆشن. لەدژی گۆشەگیری، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سی پی تی بەرپرسیارن. پێویستە بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن."

هەروەها وتیشی، بە پێی پەیمانە نێودەوڵەتیەکان، گۆشەگیری تاوانێکی دژی مرۆڤایەتیە و بێدەنگی لەبەرانبەر گۆشەگیری تاوانە. دەزانین کە سزای نوێی سەر بەڕێز ئۆجالان بەپێی یاسا دەرنەکراوە. گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان کە بۆ گەلی کورد بە واتای سەرلەنوێ زیندووبوونەوە دێت، واتە دوژمنایەتیکردنی گەلی کورد. پێویستە دەست لە سیاسەتی گۆشەگیری هەڵبگرن.

ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە ڕاشیگەیاند، نەبوونی زانیاری لەسەر تەندروستی و ئاسایشی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، گەلی کوردی خستووەتە نێو نائارامی و ترس و دڵەڕاوکێ و وتی، " بەڕێز ئۆجالان ڕێبەری ملیۆنان کەسە، ئیرادەی ئێمەیە. بۆ سیموکراسیکردنی تورکیا، پێویستە بە زوترین کات گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵبگیرێت."

ف.ق