کەجەکە: DEDAŞ سێ کۆمەڵکوژی پێکەوە ئەنجامدا

کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە ڕایگەیاند دامەزراوەی دابەشکردنی کارەبای دیجلە (DEDAŞ) دامەزراوەی ستەمە نەوەک خزمەت، گوتی: "تەنها تێکۆشانی ئیکۆلۆژی هاوبەشمان، دەتوانێت ئەم زیهنیەتی فاشیست و کۆمەڵکوژە بوەستێنێت".

کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە پەیوەست بە ئاگرەکەی نێوان ناوچەی چناری ئامەد و ناوچەی شەمرەخی مێردین کە ١٤ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا و دەیان کەس بریندار بوون، ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:

"هاوبەشی ئازاری گەلەکەمانین لەو کۆمەڵکوژییەی لەنێوان ناوچەکانی شەمرەخ و چنار بە دەستی DEDAŞ و دەوڵەت پێکهات. سۆز و میهرەبانی خودا ببارێتە سەر ئەوانەی لە کارەساتەکەدا گیانیان لەدەستدا، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانیان و گەلی کوردستان دەکەین، هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

وتەی شایەتحاڵەکان ئاشکرای دەکات کە کۆمەڵکوژییەکە لەلایەن DEDAŞ ئەنجامدراوە. DEDAŞ سەرەڕای داواکارییە فەرمییەکان و هۆشدارییەکانی گەل چەندین ساڵە ستوونی کارەباکانی چاک نەکردۆتەوە، بۆیە پێشترین بۆتە هۆکاری مردن، هەروەها بەپرسیاری سەرەکی ئەم کۆمەڵکوژییەیە. دەسەڵاتی ئاکەپە هاوشانی DEDAŞ بەرپرسیارە لەم کۆمەڵکوژییە، بە بانگەشەکردن بۆ ئەوەی گوایە ئاگرەکە بەهۆی سووتانی پاوەن بووە دەیانەوێت تاوانەکە داپۆشن و بەرپرسیارێتییەکە بخەنە ئەستۆی گەل.

DEDAŞ ستەم دەکات نەوەک خزمەت

DEDAŞ لە ئاگرەکەی شەمرەخ و چنار بە زیانی گیانی و زیانی سرووشتی و مرداربوونەوەی سەدان ئاژەڵ، سێ کۆمەڵکوژی پێکەوە ئەنجامدا. سیاسەتی دوژمنایەتی کە ساڵانێکە بە شێوەیەکی پلاندڕاێژراو و سیستەماتیک دژ بە گەلی کورد بەڕێوە دەچێت، گەیشتووەتە ئاستی کۆمەڵکوژی و ئەو دوژمنایەتییە بە ڕوونی نیشان دەدرێت. DEDAŞ کە کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبایە، بەردەوام گەلی کوردستانی بێ ئاو و بێ کارەبا هێشتۆتەوە و بەمەش زیاتر بووەتە دامەزراوەی ستەمکاری نەوەک خزمەتگوزاری. بە سیاسەتەکانی دوژمنایەتی بەرامبەر گەل و سروشت و کشتوکاڵ، بووەتە جێبەجێکاری شەڕی تایبەت و قڕکردنی ئیکۆلۆژی دەوڵەتی تورک لە کوردستان. ئەو بەنداوانەی لە کوردستان دەتوانن ئاوی ڕۆژهەڵاتی ناوین کۆبکەنەوە، بە دەستی دەوڵەت و DEDAŞ بێ ئاو و بێ کارەبا دەهێڵرێنەوە، کشتوکاڵ و ئاژەڵداری گەیشتۆتە ئاستی لەناوچوون. لەڕێگەی ستەمی بەردەوامەوە، هەژاری و بێ‌ئاوی و کۆچبەری بەسەر ئەم گەلەدا سەپێنراوە.

دەسەڵاتی ئاکەپە دەستوەردانی لە ئاگرەکە نەکرد و ڕێی خۆشکرد بۆ ڕوودانی کۆمەڵکوژی، بۆیە هێندەی DEDAŞ بەرپرسیارە. بەم کۆمەڵکوژییە، جارێکی دیکە بینرا کە مەزنترین کارەسات بۆ گەل و سروشت، دەوڵەت و سیاسەتەکانی دەوڵەتە. ئاکەپە وەک بوومەلەرزەکەی مەرەش لە ٦ ی شوبات، وەک کۆمەڵکوژی سۆما و ئیلچ جارێکی دیکە دوژمنایەتی خۆی لەگەڵ گەل و سروشت نیشان دا. تا ئێستا دەوڵەتی تورک فڕۆکە و هەلیکۆپتەر و جەندرمەکانی بۆ کوشتنی گەلی کورد و لەناوبردنی سروشت و دارستانەکانی کوردستان بەکارهێناوە. وەک شارەکانی تورکیا، جەندرمەی خۆیان نەوەک بۆ پاراستنی پاراستنی سروشت، بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیا لایەنگرەکانی، بۆ قڕکردنی ئیکۆلۆژی و کۆمەڵکوژی دارستانەکان بەکارهێناوە. هێزی ئاسمانی دەوڵەتی تورک و هەموو دەرفەتەکانی شەو و ڕۆژ بۆ کۆمەڵکوژی کوردان لە ڕۆبۆسکی و ڕۆژئاوا و باشوور، لە چوار پارچەی کوردستان ئامادەیە، تا ئێستاش بۆ بەرژەوەندیی سرووشتی و گشتی بەکارنەهاتووە. بەرپرسانی دەوڵەت کە ساڵانە بودجەی جەنگ زیاد دەکەن و شانازی بەوە دەکەن کە یەکێک لە گەورەترین سوپای ناتۆیان هەیە، بودجە بۆ ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان و کارەساتی سروشتی و قەیرانی کەشوهەوا تەرخان ناکەن و هەروەها ئەو یارمەتییەش دەخۆن کە لەلایەن گەلەوە کۆدەکرێتەوە .

دەوڵەتی تورک لەڕێگەی داگیرکردنی خاکی کوردستانەوە، لەڕێگەی سیاسەتی ئیکۆلۆژی و بەنداو و سەنتەری کارەبا و سیاسەتی دژە کشتوکاڵ کە ساڵانێکە لە چوارچێوەی شەڕ لە کوردستان بەڕێوەی دەبات، دەیەوێت دەرفەتی ژیان لە گەلی کورد ببڕێت و بەمەش کارەسات و کۆمەڵکوژییەکان قووڵتر بکاتەوە. بەم کارانە دیسانەوە دەرکەوت دەوڵەتی تورک بە زیهنیەتە فاشیست و بەرژەوەندیخوازەکەی مەترسی هەرە مەزنە لەسەر سرووشت و گەلان. بەهۆی ئەم زیهنیەتەی دەوڵەتەوە کارەساتەکانمان خراپتر دەبن و ڕێ بۆ کارەساتی نوێ دەکەنەوە.

پێویستە بەرامبەر کارەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگ نەبین

ڕەنگە لە ئەنجامی ئەم زیهنیەتە ڕووبەڕووی کارەساتی مەزنتر ببینەوە. وەک گەلانی کوردستان و تورکیا و بزووتنەوە ئیکۆلۆژییەکان، لەبەرامبەر وێرانی و توندوتیژی و کارەساتەکانی دەوڵەت، بەرپرسیارین لە پاراستنی گەل و سرووشت و ئاژەڵەکان. پێویستە دژی هەموو سیاسەتەکانی دەوڵەت بۆ کۆچبەرکردنی مرۆڤەکان و دەستبەسەراگرتنی خاکەکەیان، بەرخۆدان بکەین. پێویستە بێدەنگ نەبین بەرامبەر ئەو کارانەی ڕێگرە لەوەی گەل بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵ ببێت و بە دەستبەسەراگرتنی خاک و ئاو، هەڕەشە لە پاشەڕۆژمان دەکەن.

ئەو شتانەی ڕوویاندا دیسانەوە نیشانی دا کە پێویستە چاوەڕێی هاوکاری لە دەوڵەت نەکرێت، دەبێت بەرامبەر هەموو کارەساتەکانی دەوڵەت ڕێوشوێن بگیرێتەبەر و تێکۆشان مەزنتر بکرێت. بۆیە ئەوانەی لایەنگری گەل و سروشت و ژیانن، دوای ئەو هەموو کارەساتانە، پێویستە چاوەڕێی هاوکاری دەوڵەت نەکەن، بەڵکو پێویستە یەکگرتن و ڕێکخستن و بەرخۆدان مەزنتر بکەن. سیاسەتەکانی دەسەڵات دژی سروشت و گەل تەنها بە تێکۆشانێکی ڕێکخراو و هۆشیارانەی هەموو لایەک دەوەستێنرێت. بۆ وەستاندنی کۆمەڵکوژی، پێویستە هەمووان سەفەربەربن و بۆ سرووشت و جڤاک تێبکۆشن. پێویستە لێپرسینەوە لە DEDAŞ و دەوڵەت بکرێت کە ئەم کۆمەڵکوژییەیان ئەنجامداوە و تا ئەمڕۆ بەردەوام بوون لە ستەمکاری. بۆ ئەمە پێویستە تێکۆشان بکرێت.

ئێش و ئازارەکانی ئەم کارەساتانە دیسانەوە دەریدەخەن، وێرانکارییە ئیکۆلۆژییەکان کێشەی هاوبەش و خەمی هاوبەشی هەموومانە. لە هەر کوێی جیهان بێت، هەر دارێک ببڕێتەوە، هەر ئاو و هەوایەک پیس دەکرێن، لە بەرامبەردا پێویستە بە هۆشمەندیی بەهایەکی هاوبەشەوە بجووڵێینەوە و پارێزگاریان لێ بکەن. بەرامبەر ئەو سیاسەتانەی دەوڵەت کە لەژێر ناوی "ئاسایش"دا تیرۆر دەکات، گرنگە بە هۆشیارییەوە مامەڵە بکەین کە ئەو دار و ئاو و هەوایەی کە لەلایەن دەوڵەتەوە لەناو دەچێت، بەها هاوبەشەکانی پاشەڕۆژمانن. ئەنجامدانی تێکۆشانی ئیکۆلۆژی بەو هۆشیاری و بەرپرسیارێتییەوە تاکە هەڵوێستە کە سوودی بۆ سروشت و هەموومان و پاشەڕۆژمان دەبێت و بەهێزترمان دەکات بەرامبەر بەم قڕکردنانە. تەنها تێکۆشانی ئیکۆلۆژی هاوبەشمان دەتوانێت ئەم زیهنیەتە فاشیست و کۆمەڵکوژە ڕاوەستێنێت. ڕێگرتن لە کارەساتەکانی دەسەڵات بە تێکۆشان دێتەدی".