کەجەکە جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحی لە کریستیانەکان پیرۆز کرد
کۆمیتەی گەل و باوەڕی کەجەکە، جەژنی لەدایکبوونی مەسیحی لە کریستیانەکانی کوردستان و جیهان پیرۆز کرد.
کۆمیتەی گەل و باوەڕی کەجەکە، جەژنی لەدایکبوونی مەسیحی لە کریستیانەکانی کوردستان و جیهان پیرۆز کرد.
کۆمیتەی گەل و باوەڕی کەجەکە لەمبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ئێمە جەژنی لەدایکبوونی مەسیح لە گەلانی کریستیانی کوردستان و هەموو کریستیانەکانی جیهان پیرۆز دەکەین. دوای چەند رۆژێکی دیکە جیهان دەچێتە ساڵێکی نوێی زایینی. بەم بۆنەیەوەی ئێمە ساڵی نوێی زایینی لە کوردستانیان و هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین. هەروەها هیوادارین کە ساڵی نوێ ببێتە ساڵی ئاشتی، دادپەروەری و یەکسانە بۆ هەموو کەسێک؛ بە تێکۆشان بۆ دیموکراسی و ئازادی تێپەڕببێت. ئێمە دەڵێین کە جەژنی لەدایکبوونی مەسیحی ئەمساڵ و ساڵی ٢٠٢٣ بکەینە ساڵی چارەسەری کێشە سەرەکیەکانی مرۆڤایەتی.
هێزەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست لە ساڵی ٢٠٢٢دا گەڕە و هێرشەکانیان بەردەوامی پێدەدەن کە هاوسەنگی ئیکۆلۆژی جیهانی ئێمە و بەهای مرۆڤایەتی لەناو دەبات. گەلانیش گەڕان و تێکۆشانیان بۆ چارەسەری کێشەکانی ئیکۆلۆژی، سیاسی و کۆمەڵایەتی فراوان دەکەن.
ساڵی ٢٠٢٢ لەگەڵ بێدەنگی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی و تاکتیکی ئەتۆمی دژی گەلی کورد، جارێکی دیکە ویژدان و ئەخلاق و یاسا لەناوبران؛ شەڕی روسیا و ئۆکراینا بووە هۆی ئەوەی خەڵکی ئوکراینا پەنابەر ببن، جوگرافیاکەی زیانی پێبگات و کێشەی مرۆیی نوێ سەرهەڵبدات. دەوڵەتی فاشیستی تورک هێرشەکانی بە مەبەستی لەناوبردنی گەلان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و کۆچبەرکردنیان زیاتر کرد. سیستمی گۆشەگیری لە ئیمرالی جارێکی تر نیشانی دا کە دەوڵەتی تورک دان بە هیچ پێوەرێکی ئەخلاقی و یاسا نێودەوڵەتییەکاندا نانێت. دامەزراوەی سی پی تی و کۆنسەی ئەوروپا بە پێی یاسای خۆیان هەڵسوکەوتیان نەکرد و وەک لەم نموونەیەدا دەرکەوت یەکێتیی ئەورووپا پاڵپشتی لە هێرشە قڕکەر و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی کورد کرد. پشتیوانی یەکێتی ئەوروپا بۆ دەوڵەتی ئوکراینا کۆتایی بە ئازارەکانی خەڵکی ئۆکراینا ناکات. چونکە یەکێتی ئەوروپا بەپێی پێوەرەکانی دیموکراسی مامەڵە ناکات. هاوکات لەگەڵ شەڕ، مردن، کاولکاری و کارەساتەکانی کوردستان و ئۆکراینا، ئەمساڵ بەرخۆدانێکیش هەبوو کە شکۆمەندی مرۆڤایەتی بەرز دەکاتەوە.
لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا پیرۆزکردنی جەژن، یادکردنەوەی پیرۆزیەکانی کۆمەڵایەت و چارەسەری کێشەکانی مرۆڤایەتی زیاتر واتادار دەبێت. وەک تەڤگەر، ئێمە لەم بڕوایەداین کە کێشەکانی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابوری بە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی دەتوانرێن چارەسەر بکرێن. بەم باوەڕیە هیوادارین جەژنی لەدایکبوونی مەسیح و ساڵی نوێی زایینی ببێتە هۆی ژیانێکی ئیکۆلۆژی، دیموکراتی و ئازادی مرۆڤایەتی. بانگەوازیمان بۆ هەموو گەلان ئەوەیە کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا لەدژی دەوڵەت و حکومەتە فاشیستەکان، قڕکەر و داگیرکەرەکان لە کوردستان و لە هەموو شوێنێکی جیهان، تێکۆشانی رێکخستنی بەهێزتر بکەین. ئێمە دەڵێین کە لە ساڵی نوێدا ئێمە وەک گەلان پێویستە زیاتر پشتگیری لە یەکدی بکەین.
بەم هزر و هەستە، ئێمە جەژنی لەدایکبوونی مەسیح، جارێکی دیکە لە ئاشوری، سوریانی و ئەرمەنیەکانی کوردستان، لە کریستیانەکانی هەمووان پیرۆز دکەین و هیوادارین کە جەژنی ئەمساڵ و سەری ساڵی نوێی زایینی ببێتە ساڵێک کە وڵامی داواکاری و هیواکانی گەلان بدرێتەوە."
ف.ق