کەجەکە رایگەیاند، حکومەتی نوێی تورکیا کە پێکهێنراوە، بەتەواوەتی حکومەتی شەڕی تایبەتە و لەپێناو جینۆساید و کۆمەڵکوژکردنی کوردان پێکهێنراوە. کەجەکە ئەوەی خستەڕوو کە ئەو حکومەتە مافی ئەوەی نییە کوردان بەڕێوەببات و رایگەیاند، کوردەکان لە دژی رژێم و سیستمی فاشیست هەڵوێستی روونیان دەربڕیوە و رەتیان کردووەتەوە. کەجەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە، کە هێرشەکانی سەر رۆژئاواش بەشێکە لە سیاسەتی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و رایگەیاند، "پێویستە گەلی کورد و دۆستەکانی باشتر ئەو راستیە ببینن و هەڵوێستی خۆیان لە دژی رژێمی بکوژ و فاشیست و دوژمنی کوردان بگۆڕن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕینی بەهێزتر لە دژی هێرشەکانی سەر رۆژئاوا و بە خاوەنداری لە شۆڕشی رۆژئاوا درێژە پێبدەن".
لە راگەیەندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە:
'دەبێت هەموو کەس لە دژی هێرشەکان هەڵوێستی هەبێت'
"دەوڵەتی تورکی کۆمەڵکوژکار و کۆلۆنیالیست لە ٧ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣ەوە بەچەکی قورس هێرش دەکاتە سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا. بەهۆی ئەو هێرشانەوە، تائێستا ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی مەدەنی و شەڕڤانانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ژیانیان لەدەستداوە و شەهیدبوون. هێزەکانی سەربە دەوڵەتی سوریا و یەکە سەربازییەکانی رووسیاش کراونەتە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و زیانی گیانیان بەرکەوتووە. لە رێگەی ئەو هێرشانەوە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە نیازە خراپە دوژمنکارانەکانی بەرامبەر بە رۆژئاوا و سوریا نیشاندا. بە توندی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین و داوا لە هەموان دەکەین کە هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر بەوە دەرببرن.
دەوڵەتی تورک بە سیاسەت و ئەقڵیەتی خۆیەوە نەیار و دوژمنی کوردان و دیموکراستیە. ئامانج و سیاسەتی بنەڕەتی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە کوردان جینۆساید بکات، هەر شتێک بە ناوی کوردەوە هەبێت لەناوی ببات. سیاسەتی دەوڵەتی تورک لە دژی رۆژئاوا و سوریا لەو چوارچێوەدایە. داگیرکەری و هێرشەکان کە تائێستا کراون بەهۆی ئەو سیاسەتەوەیە. بەدڵنیاییەوە گەلی کوردستان باش ئەو سیاسەتەی دەوڵەتی تورک دەزانێت. هێزە نێونەتەوەییەکان، دەوڵەتیش بەو راستیەی دەوڵەتی تورک دەزانن، بەڵام بە هۆی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەوڵەتی تورک و لەپێناو بەرژەوەندییەکانیان بێدەنگن.
'دەوڵەتی تورک دەیەوێت رۆژئاوا لە کورد چۆڵ بکات'
دەوڵەتی تورک بە ئاشکرا لەناوبردن و نەهێشتنی سیستمی دیموکراتیک لە رۆژئاوا و باکوور و رۆژهەڵاتی سوریای وەک ئامانجی خۆی دەستنیشان کردووە. هۆکارەکەی ئەوەیە کە کوردیش لە گەڵ گەلانی دیکە لە ناو سیستمی دیموکراتیکدا بوونە خاوەن ئیرادە. بەڵام دەوڵەتی تورک کە نەیار و دژی کورد و دیموکراسیە، بەتەنیا ئەو ناوچانە داگیرناکات، دەیەوێت دیموگرافیاش بگۆڕێت، کورد لە زێد و شوێنی خۆیان هەڵتەکێنێت، رۆژئاوا لە کورد چۆڵ بکات. دەوڵەتی تورک لە ئێستادا ئامانجی ئەوەی هەیە کە ناوچەکانی دیکەی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا داگیر بکات و ئەو سیاسەتانەی خۆی لە ناوچەکانی دیکە جێبەجێ بکات. کۆتا ئامانجیشی ئەوەیە کە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە تەواوەتی داگیر بکات و سیستمی دیموکراتیکی ئەوێ لەناو ببات و کوردان لە شوێنەکانی خۆیان دەربکات و رۆژئاوا لە کورد چۆڵ بکات. ئەو چەتانەی لە لای ئەون و وتنی ئەوەیپەنابەرانی سوریا لەوێ نیشتەجێ بکات بەتەواوەتی پاساون. لە هیچ شوێنێکی دنیا لە رێگەی گۆرینی دیموگرافیاوە شوێن بۆ پەنابەران دابین نەکراوە، نابێت ئەمە بکرێت. یاخود ئەو وتەیەی دەوڵەتی تورک بۆ شاردنەوەی سیاسەتی جینۆسایدە و بڕوای پێناکرێت.
'دەبێت دەوڵەتی سوریا لە دژی هێرشەکان هەڵوێستی هەبێت'
ئەوەی دەوڵەتی تورک دەیکات، جینۆسایدە. جینۆسایدیش گەورەترین تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی، مەبەستی دەوڵەتی تورک ئەوە نییە کە شوێن بۆ پەنابەرن دابین بکات، بەمەبەستەکەی ئەوەیە کە رۆژئاوا و سوریا داگیر بکات و کوردان کۆمەڵکوژ بکات. هیچ لایەنێکی شاراوەی ئەمەش بوونی نییە کە درکی پێنەکرابێت. دەوڵەتی تورک تائێستا چووبێتە هەر شوێنێک، سیستمی خۆی بردووە و ئەو شوێنانە وەک ئەوەی خاکی ئەو بن بەڕێوەبردووە. دەوڵەتی تورک نەک هەر تەنیا داگیر دەکات، دەشیخاتە سەر خاکەکەی. لەوەدا دەبێت هەم دەوڵەتی سوریا و هەم ئەو هێزانەشی کە خۆیان وەک هاوپەیمانی دەوڵەتی سوریا نیشان دەدەن، دەبێت بەرامبەر دابڕاندنی خاک لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە هەڵوێستیان هەبێت.
دەوڵەتی تورک هەندێک خاین و هاوکاری کورد لەلای خۆی رادەگرێت، ئەوەش بە واتای گۆڕینی ئەو راستیە نایات کە ئەمە شێوازێکە لە عوسمانیەوە بۆی ماوەتەوە. دەوڵەتی عوسمانی بۆ جێبەجێکردنی جینۆسایدی کوردان بەردەوام ئەو کوردانەی لە خۆ گرتووە و سودی لێوەرگرتوون کە ناپاکیان لەگەلەکەیان کردووە دەوڵەتی تورک بۆ جێبەجێکردنی کۆمەڵکوژکردنی کوردان پشتی بەو رێبازە بەستووە. ئەو بەرخودانانەی کە لە مێژووی کورددا وەک راپەڕین لە دژی نکۆڵی و سرینەوەی پێناسە دەکرێن، لە رێگەی ئەو رێبازەوە سەرکوت کراون. ئێستاش دەوڵەتی تورک هەندێک کوردی ناپاک و خایین و هاوکار کە شکۆ و ئابڕووی خۆیان فرۆشتووە، لەلای خۆی راگرتووە بۆ ئەوەی لە دەرەوە بە شێوەیەکی دیکە بنوێنێت. بەڵام دەوڵەتی تورک بەم شێوازەی خۆی ئیتر ناتوانێت ئەم راستیە بشارێتەوە، هەندێک کوردی ناپاکی داردەست و هاوکار، وەک دەمامک بەکاربێنێت. چونکە گەلی کورد ئاگای لەوە هەیە و دەزانێت و خاوەنی ئیرادەیە و تێدەگات کە ئەو هاوکارییە بە چ واتایەک دێت.
'دەبێت گەل هەڵوێستی دەوڵەت قەبوڵ نەکەن'
بەداخەوە، دەوڵەتی تورک بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە پلانی جینۆساید جێبەجێ دەکات، بەڵام دەوڵەت هیچ ناڕەزایەتیەک نیشان نادات. دوژمنی کورد سەردەستەی فاشیستەکان تەیب ئەردۆغان، پلانی جینۆسایدی کوردانی لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بە بەر چاوی هەموو دەوڵەتەکانەوە ئاشکرا کرد و کەس ناڕەزایەتی دەرنەبڕی. بەو دۆخەش دەرکەوت کە دەوڵەتان و نەتەوەیەکگرتووەکان لە ماف و دادپەروەری چەندە دوورن و بەپێچەوانەی ئەو بەهایانەوەن. ئەو هەڵوێستەی دەوڵەتان و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان مایەی قەبوڵکردن نییە. دەبێت دەوڵەت دەست لەو هەڵوێستە دووڕوویانەیان کە بە ئاشکرا راستی و رەوابوون لەناو دەبەن، هەڵبگرن. کوردان دژی داعش شەڕیان کرد ودڕندەیی داعشیان راگرت. نەک هەر خۆیان هەموو جیهانیان لە فاشیزمی داعش پاراست و لەو مەترسیە رزگاریان کردن. بەڵام ئەم هەڵوێستە کە لە دژی کوردان پێشخراوە و بێدەنگ دەبن، بە هیچ جۆرێک لەگەڵ راستی و رەوایەتیدا یەکناگرێتەوە. دەبێت گەل و رای گشتیی دیموکراتیک ئەم هەڵوێستەی دەوڵەتان ئاشکرا بکەن و گوشار بهێنن بۆ ئەوەی دەست لە پشتیوانی کردن لە سیاسەتی دەوڵەتی تورک بۆ جینۆسایدی کوردان هەڵبگرن. ئەو دەوڵەت و لایەنانەی خۆیان وەک دامەزراوەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دادەنێن دەبێت هەڵوێستی بەم جۆرە نەگرنەبەر، ئەمە بە هیچ جۆرێک مایەی قەبوڵکردن نییە. دەبێت جیتر ئەو هەڵوێستەی دەوڵەتان قەبوڵ نەکرێت. ئەمڕۆ تێکۆشانی دیموکراتیک دەبێت بە وەها هۆشمەندییەک بجوڵێتەوە و بگاتە ئاستێکی لەم جۆرە. گەل و هێزە دیموکراسییەکان بەرپرسیارێتی و هێزێکی لەم جۆرەیان هەیە.
' نابێت کەس بەرامبەر بە هێرشەکانی سەر رۆژئاوا بێدەنگ بێت'
دەوڵەتی تورک لەبەر ئەوەی بە بیانووگرتن لە دژی کوردان دەجوڵێتەوە، دەیەوێت ئەو سیستمەی لە باکوور و رۆژئاوای سوریا دامەزراوە لەناوببات، خۆی لە خۆید دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نوێنەرایەتی دواکەوتوویی دەکات و هەوڵ دەدات دواکەوتوویی بڵاوبکاتەوە. بەراستیش لە رۆژئاوا و باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا سیستمێکی دیموکراتیک دامەزراوە کە دەتوانێت ببێتە نمونە و مۆدێلێک بۆ سوریا و تەواوی هەرێمەکە. ئەوە بەهایەکە کە لەسەر ناوی مرۆڤایەتی، ئازادی و دیموکراسی ئافرێندراوە. دەبێت هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، ژنان، گەنجان و لایەنە دیموکراتیک و شۆڕشگێڕەکان، سۆسیالیستەکان، روناکبیران، هونەرمەندان، بە کورتی هەموو ئەوانەی کە بەرامبەر بەها مرۆڤایەتیەکان هەستیارن، خاوەنداری لێبکەن.
هێرشەکان لەوێ وەک هێرش بۆ سەر بەها گەردوونییە مرۆڤایەتیەکان دابندرێت، هەڵوێست بگیرێتەبەر و نڕەزایەتی دەرببڕدرێت. ئەو هەڵوێستەی پەیڕەو دەکرێت دەبێت شوێندانەر و ئەنجامگر بێت، هێز و کاریگەری هەبێت و پاشەکشێ بە هەموان بکات. دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە رێگەی ئەو هێرشانەوە بوار بۆ هێرش و جینۆسایدی نوێ دەڕەخسێنێت. لەبەر ئەمە نابێت بەرامبەر بەوە بێدەنگ بن، لەبەرامبەر هەموو هێرشێک ناڕەزایەتی بەرین و بەرفراوان نیشان بدرێت. گەلی کوردیش دەبێت لە هەموو شوێنێکی وڵات و دەرەوەی وڵات خاوەنداری لە رۆژئاوا بکات. ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بەو هێرشانەی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە بەشێوەی بەهێزتر نیشان بدەن.
بانگەواز بۆ بەرخودان
دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بە ئاشکرا رایدەگەیەنێت کە لە سەدساڵەی دووەمی کۆماردا ئەوان جینۆسایدی کوردان تەواو دەکەن و دەیگەیەننە ئەنجام و دواکەوتوویی کە لە ناوچەکە لاواز بووە سەرلەنوێ زیندووی دەکەنەوە. حکومەتی نوێ بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجە پێکهێنرا. ئاکەپە-مەهەپە لە کوردستان لەرێگەی هاوپەیمانی هێزە هاوکار، خائین و کۆنتراکانەوە چوونە ناو هەڵبژاردنەوە. ئێستا بۆ قوڵکردنەوەی ئەو سیاسەتانەی جینۆسایدی کورد، چەند کوردی خائینیان خستووەتە حکومەتەوە و ئامانجیان ئەوەیە لە رێگەی ئەوانەوە ئەو سیاسەتەیان بشارنەوە. هەربۆیە حکومەتی نوێ حکومەتی شەڕی تایبەتە و لەپێناو جینۆسایدکردنی کورد دامەزراوە. بێگومان ئەم حکومەتە و سەرۆکەکەی سەردەستەی فاشیست تەیب ئەردۆغان نوێنەرایەتی کوردان ناکات و مافی بەڕێوەبردنی کوردانیشی نییە. کوردان لە دژی ئەم رژێم و سیستمە فاشیستە هەڵوێستی روونیان نیشاندا و قەبوڵیان نەکرد. خۆی لە خۆیدا ئەم رژێمە تەنیا جینۆساید بەسەر کورددا دەسەپێنێت، هێرشەکانی سەر رۆژئاوا بەشێکە لەوە. گەلی کورد و دۆستانی دەبێت ئەم راستیە باشتر ببینن و هەڵوێستی خۆیان لە دژی رژێمی جینۆساید، لە دژی هێرشەکان بۆ سەر رۆژئاوا بگۆڕن بۆ ناڕەزایەتی بەهێزتر و زیاتر خاوەنداری لە شۆڕشی رۆژئاوا بکەن.
گەلەکەمان لە رۆژئاواش دەبێت بە زانابوون و ئاگاداربوون لەوەی گەلانی کوردستان، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی دیموکراتیک و پێشکەوتنخواز لەتەنیشت ئەوانەوەن، ئەو بەرخودانەی تا ئێستا لە بەرامبەر هێرشەکان پەیڕەویان کردووە درێژە پێبدەن. دەبێت گەلەکەمان شوێن و زێدی خۆیان جێنەهێڵن، لە دژی هێرشەکان بەرخودانی هەمەلایەنە بگرنەبەر".
هـ . ب