کەجەکە: پێویستە باشووری کوردستان و عێراق لە دژی داگیرکارییەکانی تورک بوەستنەوە

کەجەکە ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی تورک خواستێتی باشووری کوردستان داگیر و دەستبەسەربکات، بانگەوازی لە کورد و گەلانی عێراق کرد لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بووەستنەوە و تێکۆشانی گەورە بکەن.

ڕاگەیاندراوی کەجەکە

کۆمیتەی پەیوەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە وتی: "دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی هێرشی نوێ بە ئەنجام بگەینێت و هەوڵدانی نوێی داگیرکاری بێنیتە ئاراوە، هێزە سەربازییەکانی لە خاکی باشووری کوردستان کۆدەکاتەوە.

٢٢ی حوزەیران کاروانێکی گەورە لە بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی سەربازی لە ئامەدەوە بەرەو کانی موش تێپەڕیوە. شەوی ٢٣ی حوزەیران کاروانێکی سەربازی لە ئۆتۆمبێلی سەربازی و سوپای تورک لە دۆهۆکەوە پەڕینەوە بۆ ئامێدی. شەوی ٢٤ی حوزەیران بۆ جاری سێهەم کاروانێکی گەورە لە زریپۆش و چەکی قورسی سەربازی ڕەوانی ئامێدی کراوە. جموجۆڵە سەربازییەکان لە نێوان هەرێمەکاندا بەردەوامن.

لە ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە: "لەم خاکەدا کە لە ژێر بەرپرسارێتی عێراق و باشووری کوردستاندایە. داگیرکاری تورک بە ئەرێکردنی بەڕێوەبەری پەدەکە و حکومەتی بەغداد ئەنجام دەدرێت."

درێژەی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە: "بەڕێوەبەری بەغداد کە ناوە ناوە باسی سەروەری خۆی و یەکپارچەی خاکی عێراق دەکات، بەو ڕێکەوتننامەی کە ناوی 'ڕێکەوتنی ئاسایشی سنووری' لێناوە و لەگەڵ تورکیادا مۆری کردووە، زەمینەسازی بۆ ئەوە دەکات کە داگیرکارییەکانی تورک ئاسایی و ڕەوا بکات. لە دۆخێکی لەم شێوەیەدا مرۆڤ ناتوانێت باسی ئاسایشی سنوری عێراق و سەروەری خاکی عێراق بکات، لە کاتێکدا کە سوپای تورک بە قوڵای ٣٠-٤٠ کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی عێراقەوە، لەو ناوچەیەدا سەدان بنکەی سەربازی و قەرەقولی درووستکردووە. هەرێمە ئاسمانی و زەمینییەکان پێشێل دەکات."

پەدەکە هەموو دەرفەتەکانی خستووەتە خزمەتی سوپای تورکەوە

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە ئاماژەی بەم بابەتانە کرد:

"پەدەکە لەم بابەتەدا هەڵوێستی هێندە چالاک دەگێڕێت و بۆ تەواوکاری داگیرکاری تورک هەموو دەرفەتەکانی خۆی خستۆتە خزمەتی سوپای تورکەوە. پەدەکە پارێزگاری لە بنکە سەربازی و قەرەقولەکانی تورک دەکات لە باشووری کوردستان. لە ئێستاشدا بۆ ئۆپراسیۆنە نوێیە داگیرکارییەکان هاوکاری گواستنەوەی سەربازی سوپای تورک دەکات، ڕاستەوخۆ بەشداری کاروبارەکانی جێگیرکردن، پەناگە، گواستنەوە و لۆجیستیەکانی سوپای تورک دەبێ و بە ئەرکی خۆی دەزانێت. بەڕێوەبەری پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی بەم هەڵوێستەیان لە خوێن ڕشتنی کچ و کوڕانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا، کە لەدژی دەوڵەتی تورکی فاشیستی قڕکەر شەڕدەکەن، هێندەی دەوڵەتی تورک بەرپرسیارە. پێویستە گەلی کورد ئەم پەیوەندییە نەگریسەی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورکی قڕکەردا ببینێت. بە شێوەیەکی ئاشکرا ڕوونبووەتەوە کە جگە لە پاراستنی بنەماڵە و دەورووبەرەکەی، جگە لە خۆدەوڵەمەندکردن هیچ پەیوەیدنییەکیان بە کوردایەتی و کوردستانەوە نیە. نەدەبوو بەم شێوەیە پەدەکە لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، لەم ئاستەدا هاوکاری دەوڵەتی تورکی نەکردبایە.

سوپای تورک لەو جێگانەی کە داگیری کردووە بە هەرێمی قەدەغەکراو ڕایگەیاندووە، هەوڵدەدەن هەرێمەکە لە خەڵکی چۆڵ بکەن، لەو گۆڕەپانانەی کە بنکەی سەربازی لێ داناوە ناسنامەی هاوڵاتیان دەپشکنێ، بۆ هات و چۆی گوندنشینەکان خۆی دەسەپێنێت کە ڕێگە لە سوپای تورکەوە وەرگرن. دەوڵەتی تورک بەم ڕێگەیە سیاسەتی کۆچبەریکردن و چۆڵکردنی  گوندەکان بە ڕێکوپێکی بەڕێوەدەبات. دەوڵەتی عێراق و دەسەڵاتداری پەدەکە هیچ هەڵوێستێکان بەرامبەر ئەم سیاسەتە پیشان نەدا، زەمینە سازی بۆ ئەوە دەکات کە بەهەزاران گەنجی کورد ڕەوانی ئەوروپا بکات و لە ڕێگەدا بە شێوەیەکی تراژیدی بمرن.

هەڵوێستی بەڕێوەبەری بەغدا و هەولێر هیچ هەڵوێستێک لەبەرامبەر داگیرکارییەکانی تورک لەسەر خاکی کوردستان و عێراق پیشان نادەن، کە لەسەر پاشەرۆژی کۆمەڵگەی عێراق مەترسییەکی جدییە. مەترسیەکە ئەوەی کە داگیرکاری تورک هەمیشەی بێت و لەگەڵ کاتدا بگۆڕێت بۆ دەستبەسەرداگرتن. بەڵام لەگەڵ خەمساری هەردوو بەڕێوەبەرییەکەدا، هەروەها بێباکی و بێهەڵوێستی پارتە سیاسیەکان، چاپەمەنی، ڕۆژنامەوان، هۆز، کۆمەڵەکانی باوەڕداری، ڕۆشنبیر، نوسەر، ئەکادیمییەکان و کۆمەڵگەی عێراقی ئاسایی نیە. وە بە تایبەت پێویستە گەنجانی کوردستانی وڵاتپارێز لەبەرامبەر ئەم هێرشە بێحورمەتییانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، بێدەنگ نەبن و ناڕازیبوونی بەهێز پیشان بدەن.

دەوڵەتی تورک دەستبەسەر باشووری کوردستاندا دەگرێت و داگیری دەکات

پێویستە خەڵکی عێراق و لەسەرووی هەموویەوە خەڵکی باشووری کوردستان لەبەرامبەر داگیرکاری و دەستبەسەرداگرتنی خاکەکەیان لە لایەن سوپای توکەوە، هەڵویستی بەهێز پیشان بدەن. پێوستە سیاسەتی حکومەتەکەیان ڕەتبکەنەوە کە ڕەوایەتی دەدات بە داگیرکاری تورک، لە دژی داگیرکاری هەڵوێستی چالاک پیشان بدەن؛ پێویستە ڕێپێوان، گردبوونەوە و چالاکی لە دژی هەبوونی بنکە سەربازییەکانی تورک لەسەر خاکی عێراق و داگیرکارییەکان ئەنجام بدەن. لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە پێشێلکردنی هەموو جۆرە ئەخلاق و یاسایەکی نێونەتەوەی لە پێشچاوی هەموو جیهانەوە بەشێوەیەکی ئاشکرا خاکی کوردستان داگیردەکات. ئەرکی  بنەڕەتی هەموو کورد و عێراقییەکە لە دژی ئەم داگیرکارییەی تورک بوەستێتەوە.

لەبەر ئەمە پێویستە هەموو گەلانی عێراق و لەسەروی هەموویەوە کورد بە گوێرەی پێوانە مرۆڤایەتییەکان و ئازادی لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بوەستنەوە، دەنگیان هەڵبرن و تێبکۆشن."