کۆمیتەى پەیوەندییەکانی دەرەوەى کەجەکە رایگەیاندراوێکی بە بۆنەى ساڵیادی شەهیدبوونی دەمهات عەگید و جەمیل ئامەد بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "دەمهات عەگید ئەندامی کۆمیتەى پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە - KCK) و جەمیل ئامەد خەباتکاری تەندروستی، کە بە شێوەی فەرمی لە باشووری کوردستان ئەرکدار بوو، لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا لە سلێمانی بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی هێرشبەری دەوڵەتی تورکی فاشیست شەهید کران. بەو بۆنەیەوە ئێمە هەڤاڵانی هێژای کار، هەڤاڵە قارەمانەکانمان، هاوڕێیانی فیداکار و شکۆمەندی گەلەکەى خۆمان و پێشەنگی شۆڕشگێڕی بزووتنەوەکەمان، بەڕێز و منەتدارییەوە لە یەکەمین ساڵیادی شەهادەتیاندا یادیان بەرز رادەگرین. ئێمە جارێکیتر بڕیارداری و پێداگریی خۆمان دووپاتدەکەینەوە و بۆ یادی ئەوان تێکۆشان بۆ کوردستانی ئازاد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک سەردەخەین.
هێزە ئیمپریالیستەکان خواستیان هێرشی ٩ی تشرینی یەکەم بکەنە هەل بۆ خۆیان
سوپای تورکی فاشیست لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا لەگەڵ گروپە چەتە دەستدرێژکارەکانی بە تایبەتی لەگەڵ چەتەکانی داعش و بەرەی نوسرەدا هێرشی کردە سەر شارەکانی سەرێکانی و گرێ سپی لە رۆژئاوای کوردستان. ئەو هێرشە داگیرکەرییە بە فەرمان و خواست و دڵی ئەمریکا ئەنجامدرا. هێزە ئیمپریالیستەکان و نەتەوە دەوڵەتەکانی ناوچەکە هێرشە داگیرکەری و پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک-یان بەکار هێنا و خواستیان ئەوە بکەنە هەل بۆ خۆیان بۆ ئەوەى دەستکەوت و شۆڕش لە رۆژئاوای کوردستان پاکتاو بکەن. دەوڵەتی تورکی فاشیست دەستی لەو سیاسەتەى خۆی هەلنەگرتووە، بە بەردەوامی هێرشەکانی بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردان و پاکتاوکردنی کوردان، لە هەموو شوێنێکی کوردستان بە یارمەتیی نۆکەرەکانی درێژە پێدەدا.
لە کاتێکدا، کە هێرشی داگیرکەری لەسەر سەرێکانی و گرێ سپی هەبوون، دوو هاوڕێمان بە رۆحی وڵاتپارێزی و ئازادیی قوڵ و خاوەن رابردوویەکی دوور و درێژی شۆڕشگێڕی و رەنج و زەحمەتێکی گەورە، بە پشتیوانیی عەقڵییەتی خیانەت و نۆکەری کرانجە ئامانج و کوژران. سەرباری ئەوەش بەرێوەبەرایەتی و حکومەتی باشووری کوردستان هێشتا وەڵامێکی بەو کۆمەڵکوژکردنەى هەڤاڵانمان دەمهات و جەمیل نەداوەتەوە، کە لەلایەن کێ و بە پشتیوانیی کێ ئەو کارە ئەنجامدرا. ئێمە جارێکیتر رایدەگەیەنین، کە بنەماڵەی ئەو هاوڕێیانەمان، گەلەکەمان و بزووتنەوەکەمان بۆ روونکردنەوەى کۆمەڵکوژکردنی هاوڕێیانمان دەمهات و جەمیل، چاوەڕێی راگەیاندراوی پڕ و پێویستین.
هەندێک هێز لەم سەردەمەدا بۆ کۆمەڵگەی ئێزدیمان، کە لە دژی پاکتاوکردن و سیاسەتی کۆمەڵکوژیی داعش بەرەنگارییان کرد و هەبوونی خۆیان پاراست، لە تواناکانی خۆبەڕێوەبەریی و خۆپاراستن بێبەشیان دەکەن. ئەو هێزانە لایەنە نۆکەرەکانیان سەرلەنوێ خستووەتەوە کار. پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و حکومەتی عێراق بۆ سڕینەوەى دەستکەوتەکانی کۆمەڵگەى ئێزدیمان هاوکاریی یەکتر دەکەن و بۆ ئەوەش لەگەڵ یەکتر رێککەوتون. ئەو سیاسەتەی خۆشیان بە ناوی حکومەتی باشووری کوردستان بەڕێوەدەبەن و دەیانەوێت رەوایی پێ بدەن.
ئەوانەى بوونە هۆکاری سەرەکی بۆ شەهیدبوونی هاوڕێیانمان، بۆ ئۆپراسیۆنی داگیرکەری و بۆ کۆمەڵکوژکردنی کۆمەڵگەى ئێزدیمان، ئەوانەى رێگایان بەوە دا و هاوکارییان کردن و هانیاندان، دەبێت لەلایەن گەلەکەمانەوە بناسرێن و لە دژیان هەڵوێست و راوەستاندێکی دژبەرانەیان پیشان بدرێت".
ژ.ت