کەجەکە یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکانی غازی و قامیشلۆی کردەوە

کەجەکە یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی ١٢ی ئازاری ١٩٩٥ ناوچەی غازی لە ئیستەنبووڵ کردەوە، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدرا. هەروەها یادی کۆمەڵکوژیی ١٢ی ئازاری ٢٠٠٤ی کردمەوە، کە لە لایەن دەوڵەتی سوریاوە ئەنجامدرا.

کەجەکە یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی ١٢ی ئازاری ١٩٩٥ ناوچەی غازی لە ئیستەنبووڵ کردەوە، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدرا. هەروەها یادی کۆمەڵکوژیی ١٢ی ئازاری ٢٠٠٤ی کردمەوە، کە لە لایەن دەوڵەتی سوریاوە ئەنجامدرا.

هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لە ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکانی غازی وقامیشلۆ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و یادی ئەو کەسانەی کردەوە، کە لەو کۆمەڵکوژییانەدا شەهید بوون. لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکی خستووەتە سەر تێکۆشانی دژ بە هێزە بکوژ و پاکتاوکارەکان.

لە راگەیەندراوەکەی هاوسەرۆکایەتیی کەجەکەدا هاتووە:

"ئێمە لە ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژیانەداین، کە لە ١٢ی ئازار لە ساڵی ١٩٩٥ لە گەڕەکی غازیی ئیستەنبووڵ و ساڵی ٢٠٠٤ لە قامیشلۆ  لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتە داگیرکەر و پاکتاوکارەکانەوە ئەنجام دراون. لە کەسایەتی ئەو کەسانەدا، کە لەو دوو کۆمەڵکوژییەدا گیانیان لەدەستداوە، بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی دەکەینەوە و جارێکی تر دڵسۆزی و وەفاداری خۆمان بۆ شەهیدان دووپات دەکەینەوە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بکوژ و پاکتاوکار بە درێژایی مێژوو پەنای بۆ سیاسەتی قەتڵوعام بردووە تاوەکو تێکۆشانی ئازادیی گەلان سەرکوت بکات و بیانچەوسێنێتەوە و بەوەش درێژە بە سیستەمە بکوژ و پاکتاوکارەکەی بدات. کۆمەڵکوژیی غازی لە ئیستەنبول یەکێکە لەو کوشتار و ڕووداوانە. ڕوودانی ئەو کۆمەلکوژییە لە گەڕەکی غازی و لە مێژوویەکی وەهادا، پەیوەندیی بە تێکۆشانی ئازادییەوە هەیە. لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٠دەکاندا تێکۆشانی گەلی کورد، عەلەوی، شۆڕشگێڕانی تورک، بزاڤی دیموکراتی و سۆسیالیستی لەسەر بنەمای توخمەکانی ئازادی و دیموکراسی لە دژی سیستەمی بکوژ و داگیرکەر لە دەوری یەک کۆکردەوە و لە چوارچێوەی تێکۆشانی هاوبش و بە ئیرادەدا لە دەوری یەک کۆبوونەوە. وەک بەشێک لە خەباتێکی هاوبەش. لە ئەنجامی ئەو تێکۆشانەدا دەوڵەتی تورک بۆی دەرکەوت لە تورکیا پرۆسەیەکی دیموکراسی پێشدەخرێت، لە گەڕەکی غازی دا، کە زۆربەی کورد و عەلەوین و زانست و ڕێکخستنی دیموکراتیک و شۆڕشگێڕ لە ئاستێکی بەرزدان، لەلایەن هێزە میلیشاییەکانەوە دەستیان بەو کۆمەڵکوژییە کرد. لە ڕۆژانی دواتردا هێرشی سەربازان و پۆلیس بەردەوام بوو و دەیان کەس لەو هێرشانەدا گیانیان لەدەستدا. ئەو کۆمەڵکوژییە درێژەدان بوو بە کۆمەڵکوژی و پاکتاوکارییەکانی پێشوو لە چۆروم، سیواس و زۆر شوێنی تردا، کە ئەنجامیان دابوون. لە هەمان کاتدا بەردەوامیی کۆمەڵکوژکردنی گەلی کورد بوو و بەم کۆمەڵکوژییە ئامانجی سەرەکییان ئەوە بوو، کە رێگری لە کورد، عەلەوی، چەپەکان، سۆسیالیستەکان، دیموکراسیخوازان و هێزەکانی دیکەی تورکیا بکەن، کە لە ڕیزی خەبات و تێکۆشانی هاوبەشدا پێکەوە لە پاڵ یەکدا تێبکۆشن.

ئێمە لە دژی ئەو کۆمەڵکوژییانە لێپرسینەوەی مێژوویی دەکەینە بنەما

دەیانویست بە کۆمەڵکوژیی غازی کۆمەڵگا چاوترسێن بکرێت و تێکۆشانی ئازادیی گەلان سەرکوت بکرێت، بەڵام ئەمڕۆ گەلی کورد، عەلەوی، ژنان، هێزە سۆسیالیست و دیموکراتەکانی تورکیا لە دژی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە تێکۆشانێکی هاوبەشیان پێشخستووە و ڕێگریان لەوە کردوە، کە ئەو کۆمەڵکوژییە بە ئامانجی خۆی بگات و پلانەکانی فاشیزمیان پووچ کردووەتەوە. ئەم هەڵوێستەی گەل و هێزە دیموکراسیخوازەکان زۆر گرنگە و ڕۆڵێکی مێژوویی دەگێڕێت. ئەم هەڵوێستە زیاتر پەرەی پێدەدرێت و پێشدەخرێت و لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا لێپرسینەوە لە دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە دەکەن، کە نوێنەرایەتیی عەقڵییەتی بکوژ و پاکتاوکاری دەکات. ئێمە وەک بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لەسەر بنەمای ئەم هۆشیاری و بەرپرسیارێتییە بۆ زیاتر پەرەدان بە خەباتی هاوبەشی  گەلان و کەسانی چەوساوە زیاتر تێدەکۆشین و بە گەیشت بە سەرکەوتن بە دڵنییاییەوە لێپرسینەوەی مێژوویی لەو کۆمەڵکوژی و پاکتاوکارییانە دەکەینەوە.

'١٢ی ئاداری ٢٠٠٤ لە قامیشلۆ لەلایەن رژێمی بەعسی سوریاوە لە دژی کوردان کۆمەڵکوژییەک ئەنجامدرا. کۆمەڵکوژیەکەی قامیشلۆش وەک کۆمەڵکوژییەکانی دیکە لە دژی کوردان بە ئەقڵیەتێکی دوژمنکارانە بەرامبەر بە کورد ئەنجامدرا و بەوە ویسترا کە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان سەرکوت بکرێت و سیستمێک لە سەر بنەمای نکۆڵیکردن لە کورد پەیڕەو بکرێت. تێکۆشانی ئازادیی کوردستان لە سەرەتاوە خاوەنی وشیارییەکە کە ئازادی و یەکسانی گەلان دەپارێزێت. ئەو هەڵوێستە بە تێگەیشتنی نەتەوەی دیموکراتیکی واتایەکی نوێی بەدەستهێناوە و بۆ کێشەکانی ئازادی و دیموکراسی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە چارەسەری. هێزە ستاتۆپارێزەکان کە خاوەنی ئەقلیەتی پاکتاوکەری، داگیرکەری، گوشار و دیکتاتۆرین، هەوڵیاندا کە رێگریی لە بەرەوپێشچوونی لەم جۆرە بکەن. لەبەر ئەوەی هێزە ستاتۆپارێزە خاوەن ئەقڵیەتی نەتەوەدەوڵەتەکان بەڕووی هەموو گۆڕانکارییەکی دیموکراتیکدا داخراون و نایانەوێت سیستمی گوشار و دیکتاتۆری بگۆڕدرێت. بەم کۆمەڵکوژیەی لە قامیشلۆ روویدا ویستیان کە هەستی نەژادپەرستی و دوژمنکارانە بەرامبەر کوردان بەرەوپێش ببەن و رێگری لە بەرەوپێشچوونێکی لەو جۆرە بکەن.

شۆڕشی رۆژئاوا ئامانجەکانی کۆمەڵکوژی قامیشلۆی پوچەڵ کردەوە

بێگومان شۆڕشی رۆژئاوا و سیتسمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک کە گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دایانمەزراند، ئەو ئامانجەیان پوچەڵ کردەوە کە دەخوازرا بە کۆمەڵکوژی قامیشلۆ بهێندرێتەدی. ویسترا کە بە کۆمەڵکوژی قامیشلۆ گەلان بە گژ یەکتردا بکەن، سیستمی نەتەوە دەوڵەتی ستاتۆپارێز، گوشارکەر، دیکتاتۆر درێژەی پێبدرێت و بەر بە تێکۆشانی دیموکراتیکی گەلان بگیرێت. بەڵام شۆڕشی رۆژئاوا ئەوەی پێچەوانە کردەوە و بە تێگەیشتنی نەتەوەی دیموکراتیکی کورد، عەرەب، ئەرمەنی، سوریانی-ئاسوری، تورکمان و گەلانی دیکەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا پێکەوە ژیانیان دامەزراند. بە زیاتر قووڵبوونەوەی ئەوە، گەلانی سوریا بەم تێگەیشتنەوە ژیانێکی دیموکراتیکیان دامەزراند و لەسەر ئەو بنەمایە بەرەوپێشچوونی شۆڕشی دیموکراتیکی سوریا و گواستنەوەی بۆ دۆخێکی هەمیشەیی راستترین رێگەی لێپێچینەوە لە کۆمەڵکوژی قامیشلۆ و هەموو کۆمەڵکوژییەکانی دیکەیە.

ئێمە وەک بزوتنەوەی ئازادی کورد جارێکیتر ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژییەکانی غازی و قامیشلۆ ژیانیان لەدەستدا بە بیر دەهێنینەوە ئەو کۆمەڵکوژییانە بە توڕەیی و رقێکی گەورەوە شەرمەزار دەکەین. بەتایبەتی بۆ گەلانی کوردستان، سوریا، تورکیا و هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئەقڵیەتی نەتەوەی دیموکراتیک، هاوپەیمانی ستراتیژیک و تێکۆشانی هاوبەش زیاتر زیاتر بەهێزبکرێت و گەورەترین لێپێچینەوە لە کۆمەڵکوژی بکرێت. لەم قۆناغەدا لەو بومەلەرزەیەی لە کوردستان، تورکیا و سوریا روویدا پشتیوانی گەلان، هاوپشتی و ساڕێژکردنی برینەکانیان زۆر گرنگە. گەلان تائێستا پشتیوانییەکی زۆر گرنگ و واتاداریان نیشان داوە. دەبێت ئەو پشتیوانی و هاوکارییە زیاتر بەهێز بکرێت و تا سەرجەم برینەکان ساڕێژ دەکرێن، بەردەوام بن. بۆ ئەوەی ئەو پشتیوانییەی دامەزراوە دیموکراتیەکانی گەلان هێنایانە ئاراوە باشتر بەرەوپێشبچێت و بە شێوەیەکی دیموکراتی بەردەوامی پێبدرێت، دەبێت زیاتر هەوڵی بۆ بدرێت".

ژ. ت/ هـ. ب