کەجەکە: ئێمە لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژییەکان دەکەین
هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا کۆمەڵکوژیی مەرەش و کۆمەڵکوژی ١٩ی کانوونی یەکەمی زیندانەکانی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، لێپرسینەوە لە هەموو کۆمەڵکوژییەکان دەکرێت.
هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا کۆمەڵکوژیی مەرەش و کۆمەڵکوژی ١٩ی کانوونی یەکەمی زیندانەکانی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، لێپرسینەوە لە هەموو کۆمەڵکوژییەکان دەکرێت.
ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە:
"٤٤ ساڵ پێش ئێستا لە کۆمەڵکوژیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە مەرەش لە دژی کوردان سەدان کەس لە گەلەکەمان کوژران و هەزارانیش بریندار بوون و ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن. جارێکی تر لە ٤٤هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی مەرەشدا بە ڕێزەوە یادی ئەو کەسانە دەکەینەوە، کە لە کۆمەڵکوژیی مەرەشدا گیانیان لەدەستداوە و ئیدانەی دەوڵەتی بکوژ و پاکتاوکاری تورک دەکەین، کە بە ڕق و کینە و نفرەتەوە کۆمەڵکوژییەکەی ئەنجام داوە. دووپاتی دەکەینەوە، کە ئێمە وەک بزووتنەوەی ئازادیی کورد لێپرسینەوە لە هەموو کۆمەڵکوژییەکان دەکەین.
دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی ئامانجی خۆی لە بوون بە یەک نەتەوە پێبکهێنێت و ئەوەش لە کوردستاندا ئەنجام بدات، بە دروستکردنی بوار بۆ بڵاوکردنەوەی نەتەوەیی تورک تا ێستا دەیان کۆمەڵکوژی لە دژی کورد ئەنجام داوە. کۆمەڵکوژیی مەرەشیش یەکێکە لەو کۆمەڵکوژیانەی دەوڵەتی تورک، دەیویست کوردستان لە کوردان پاک بکاتەوە.
ڕێبەر ئاپۆ ماوەیەک پێش ئێستا ئەو راستییەی دەوڵەتی تورکیای بینی و شیکاریی بۆ کرد. هەر لە دوای ئەوەی بزووتنەوەی ئازادیی کورد بڕیاری بە حیزبوونی دا، کۆمەڵکوژیی مەرەش ڕوویدا. دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژییەکی لە مەرەش ئەنجامدا و خواستی ڕێگری لە پێشکەوتنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بکات و بە زووترین کات کۆمەڵکوژیی کوردان تەواو بکات. وەک کۆمەڵکوژییەکانی پێشوو ئەو کەسانەی، کە دەبوایە بکوژرێن کۆمەڵکوژکران و لە مەرەش دا ئەو کۆمەڵکوژیە ئەنجامدرا و ئەوەشی مایەوە بە زۆر ناچاریان کردن بە ئاوارەیی، چونکە مەبەست لە کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان ئەوەیە، کە دەیانەوێت کورد لە کوردستان نەمێنێت.
پێویستە تێکۆشان لە دژی ئاکەپە - مەهەپە بەرفراوانتر بکرێت
دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی پلانێکدا سیاسەتی جینۆسایدکردنی کوردەکان ئەنجام دەدات. یەکێک لە گرنگترین کۆڵەکەکانی ئەم پلانە چۆڵکردنی رۆژئاوای فورات بوو لەکورد. قەتڵوعامی مەرەش کۆمەڵکوژییەک بوو لە چوارچێوەی چۆڵکردنی ڕۆژئاوای فورات لە کورد. لەبەر ەوەی ناسنامەی کورد - عەلەوی لەگەشەپێدان و پاراستنی کەلتوور و کۆمەڵگای کوردیدا جێگایەکی گرنگی هەیە دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی جینۆسایدکردنی کورداندا کوردە عەلەویەکانی کردۆتە ئامانجی یەکەم و لەپێشینەی خۆی و پەلاماری دان. کۆمەڵکوژیی مەرەش کۆمەڵکوژییەکە لە دژی کورد - عەلەوییەکان و لەسەر ئەم بنەمایە ئەنجامدراوە، چونکە گەلەکەمان لێرەدا ناسنامەی کورد - عەلەویی هەیە، دەوڵەتی تورک سەرەتا بە بەرەوپێشبردنی شۆڤێنیزمی مەزهەبی و تایفەگەری و دنەدان و هاندانی جەماوەری بۆ ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانە لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆژیای دواکەوتووی سووننە، زەمینە و بواری بۆ کۆمەڵکوژییەکە ڕەخساند و پاشان لەلایەن گرووپە میلیشاییە فاشیست و نەتەوە پەرەستەکانەوە کۆمەڵکوژییەکە ڕوویدا. دەوڵەتی تورک بەو ئەندازەیە، کە دوژمنایەتیی هەموو عەلەوییەکان دەکات بەو ئەندازەیەش دوژمنایەتیی کوردانی عەلەوی دەکات. بۆ نمونە لە مەرەش و لە زۆر شوێنی تری وەک چۆرۆم، تۆکات و سیواس کۆمەڵکوژی لە دژی عەلەوییەکان ئەنجامدرا، بۆیە کۆمەڵکوژیی مەرەشیش کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکانە.
ئەمڕۆ کۆمەڵکوژکردن و سڕینەوەی کوردان لەلایەن دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپەوە ئەنجام دەدرێت. لەلایەن ئاکەپە - مەهەپەوە لە دەرەوەی سنوورەکانی باکوری کوردستان سیاسەتی سڕینەوە و پاکتاوکردن و قڕکردنی کوردان دەستیپێکرد و لەو چوارچێوەیەدا کۆمەڵکوژی و داگیرکاری ئەنجامدرا. لە ڕۆژئاوا و بەتایبەتی داگیرکردنی عەفرین و پاشان سەرێکانی و گرێسپی، هێرشە داگیرکارییەکانی سەر باشوری کوردستان، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی گەریلاکان، هێرشەکانی سەر شەنگال، مەخمور یان ڕۆژئاوا، گۆشەگیریی تەواوی سەر ڕێبەر ئاپۆ ، هەموو ئەوانە لەلایەن دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپەوە بەڕێوەدەبرێن. زۆر ڕوون و ئاشکرایە، کە دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە بکوژترین، فاشیستترین و گەورەترین دژە کوردە و هەتا ئەو کاتەی ئاکەپە - مەهەپە هەبن، گەلی کورد ناتوانێت لە هەڕەشەی کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردن و سڕینەوە ڕزگاری ببێت. هەڕەشەی سڕینەوە و کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکردن تەنها لە ئەگەری ڕووخان و کۆتایهێنان بە ئاکەپە - مەهەپە نامێنێت. بە تێگەیشتن و ناسینەوەی ئەو ڕاستییە پێویستە هەموو بوار و سێکتەرە شۆڕشگێڕە دیموکراتییەکان، بە تایبەتیش گەلی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەری کوردستان و دۆستانی گەلی کورد، تێکۆشانی دژ بە دەسەڵای فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە زیاتر و بە هێزتر بکەن.
هێرشی فاشیستەکان بە بەرخۆدان تێکشکێنرا
لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠ دەوڵەتی تورکی داگیرکەری هێرشی کردە سەر زیندانیان و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا دەیان زیندانی گیانیان لەدەستدا. ئێمە بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی دەکەینەوە. لە کەسایەتیی ئەو زیندانیانەدا، کە لە بەرخۆدان لە دژی ئەو هێرشانەدا شەهید بوون، بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە، کە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانیان بۆ سەرکەوتن. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠ دا دەوڵەتی فاشیستی تورک هێرشی کردە سەر زیندانەکان و دەیان شۆڕشگێڕی کوشت بۆ ئەوەی ئیرادەی زیندانیان تێکبشکێنێت و ڕادەستیان ببن، بەڵام زیندانیان وەک هەمیشە بە بەرخۆدانی خۆیان بەرەنگاری هێرشی فاشیستیی بوونەوە و هێرشی فاشیستیان تێکشکاند. ئەمڕۆ هەمان سیاسەت لەلایەن حکومەتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپەوە پەیڕەو دەکرێت. لە ڕاستیدا ئەمڕۆ سیاسەتی سەرکوت و گۆشەگیری و تۆقاندن و هەوڵەکان بۆ ناچارکردن بە خۆبەدەستەوەدان زیاتر لە جاران پەیڕەو دەکرێت. لوتکەی ئەم سیاسەتانە لە گۆشەگیریی ئیمراڵی و ئەشکەنجەی سەر ڕێبەر ئاپۆ دا ئەنجام دەدرێت، بۆیە گەورەترین بەرخۆدان و تێکۆشان لە ئیمراڵی بەرێوەدەبرێت و لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا نوێنەرایەتی دەکرێت، بۆیە دژایەتیکردنی گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی و پاراستن و خاوەنداریکردن لە ڕێبەر ئاپۆش بە واتای پاراستنی زیندانیان و هێڵی بەرخۆدانی زیندانانە. ئێمە داوا لە هەموان دەکەین لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵوێستی بەهێزتر بگرنەبەر و خاوەنداری لە زیندانیان و بەرخۆدانی زیندانیان بکەن و بیانپارێزن".
ژ.ت