کلیپێک بۆ فیداییانی چیای هەکاری ئامادەکرا
گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆ بیرهێنانەوەی شەهیدانی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی چیای هەکاری لە مەتینا، کلیپێکیان بە ناوی 'شەهیدانی هەکاری' ئامادەکرد و بڵاویانکردەوە.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆ بیرهێنانەوەی شەهیدانی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی چیای هەکاری لە مەتینا، کلیپێکیان بە ناوی 'شەهیدانی هەکاری' ئامادەکرد و بڵاویانکردەوە.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەگۆرانییەک یادی ئەو هەڤالانەیان کردەوە کە دژ بە سوپای تورکی داگیرکەر بەرخۆدانێکی مێژوویان ئەنجامداوە.
گۆرانی "شەهیدانی هەکاری" کە لەلایەن گەریلا تیرێژ رۆژ ئامادەکراوا وتی: "ئەو گۆرانییە لە گەریلا تیڤی بلاو کراوەتەوە.
لە گۆرانی "شەهیدانی هەکاری"دا باس لە تێکۆشانی شەهید باران چراڤ، شەهید بنەڤش ڤەژین و شەهید ئامەد ئاڤێستا دەکرێت کە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ناوچەی بەرخۆدانی چیای هەکاری شەهید بوون.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا ٤٢ داگیرکەر سزا دراون و زۆرێک لە کەرەستە سەربازییەکان دەستیان بەرسەردا گیرا. لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید لەیلا سۆرخویندا، ١٨ داگیرکەر سزا دراون و چەندین کەرەستەی سەربازی دەستی بەسەردا گیرا.