کۆمەڵکوژی پاریس لە لەفکۆشیا شەرمەزارکرا
لە لەفکۆشیای پایتەختی قوبروس، شەهیدکردنی سێ ژنی شۆرشگێری کورد لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ، لەبەردەم باڵیۆزخانەی فەرەنسا شەرمەزار کرا.
لە لەفکۆشیای پایتەختی قوبروس، شەهیدکردنی سێ ژنی شۆرشگێری کورد لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ، لەبەردەم باڵیۆزخانەی فەرەنسا شەرمەزار کرا.
بەبۆنەی ١٠مین ساڵیادی شەهیدکردنی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، کوردستانینا و دۆستەکانیان لەبەردەم وەزارەتی ناوخۆی قوبرس کۆبونەوە و بەرەو باڵیۆزخانەی فەرەنسا رێپێوانیان کرد.
ئانارشیست، ئانتیفا لەفکۆشا، رۆمان و ئەی دەبلیۆ دەبلیۆ بەشداریان لە رێپێوانەکەدا کرد. وێنەی سێ شەهیدەکەی دووەم کۆمەڵکوژی پاریس ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدولرەحمان کزل و وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی و ئاڵاکانی پەکەکە و هەپەگە بەرزکرانەو.
لە رێپێوانەکەدا، دروشمی، بژی بەرخۆدانی گەریلا، بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی پەکەکە، پەکەکە تۆڵەکردنەوە و سارا، رۆژبین، رۆناهی، ژن، ژیان ئازادی وترانەوە.
رێپێوانەکە لەبەردەم باڵیۆزخانەکە بۆ میتینگ گۆڕا و چالاکیەکە بە رێزگرتن لە سێ ژنی شۆڕشگێری دەستی پێکرد.
راگەیەندراوێکی لەلایەن ئەنجومەنی گەلی کوردی قوبرس خوێندرایەوە و سیاسەتمەدار لەزگین سەرحەد و فاتیمە دۆغان هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی گەلی کوردی قوبرس قسەیان کرد و چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.
ف.ق