کۆمەڵەى مافی مرۆڤ سەردانی لەیلا گیوڤەنی کرد
شاندێک لە کۆمەڵەى مافی مرۆڤ (ئیهەدە) سەردانی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپەیان کرد، کە لە زینداندا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دیلکراوە.
شاندێک لە کۆمەڵەى مافی مرۆڤ (ئیهەدە) سەردانی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپەیان کرد، کە لە زینداندا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دیلکراوە.
رەهشان بارتارای سامان هاوسەرۆکی ئیهەدە، عەبدوڵا زەیتون سەرۆکی لقی ئامەدی ئیهەدە و یوسف ئەردۆغان بەرێوەبەری لقی ئامەدی ئیهەدە رۆیشتن بۆ زیندانی ژنان خارپێت و سەردانی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپەیان کرد.
ئیهەدە لەبارەی سەردانەکەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەردانەکەیان لە رۆژی ٥ی ئادار دا ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیاندراوەکە، تەندروستی و ورەی لەیلا گیوڤەن لە جێی خۆیدایەتی و لە چاوپێکەوتنەکەدا باسیان لە هەلومەرجی دیلکردن لە زیندانەکاندا، پرۆسە یاساییەکان و دۆخی دوایی سیاسی کراوە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "بە ناوی ئیهەدەوە ئێمە هەموو کات دەمانەوێت سیاسەتی دیموکراتیک بەهێز بکرێت و بە دڵنیاییەوە پشتیوانی لە سیاسەتەکانی ئاشتی دەکەین، کە بۆ قۆناغێکی لەو جۆرە پێویستە".
ئەوەشیان راگەیاندووە، بە تاوانبار نیشاندانی کاری سیاسی یانی پێشێلکردنی یاسا و مافەکان.
ئیهەدە داوایکرد، هەموو ئەو کەسانەى بەهۆی پێشێلکردنی مافەکان و نایەکسانییەوە دەستگیر و زیندانیکراون و بەهۆی کارە سیاسییەکانیانەوە زیندانیکراون، دەبێت بە خێرایی ئازاد بکرێن.
ژ.ت