کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات ڕاپۆرتی مانگی تەشرینی یەکەمی بڵاوکردەوە

لە ڕاپۆرتی مانگی تشرینی یەکەمی DFG دا باس لەوە کراوە کە ١٢ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەرکراون و ٣ کەسیان دەستگیرکراون بە گشتی و٢ ڕۆژنامەنووس سزای ١٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە.

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات (DFG) "ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکان دژی ڕۆژنامەنووسانی لە مانگی تەشرینی یەکەمدا" بڵاو کردەوە دەفەگە ڕایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمدا ١٢ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەرکراون، ٣ کەسیان دەستگیرکراون، ١١٩ ڕۆژنامەنووس لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە، ٢٠٢٢ هەواڵ و ٦٨٢ ناوەڕۆک لە دیجیتاڵ میدیا ڕاگیرکراون.

ڕاپۆرتی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات لە مانگی تشرینی یەکەمدا وەهایە:

"رۆژنامەنووسی وەک پیشەیەک یان ئامرازێکی ڕاگەیاندنی دەستی بە بڵاوکردنەوە کردووە و لەو کاتەوە بۆ مرۆڤایەتی شوێنێکی گرنگی هەیە. دوای ئەوەی زانیاری بەدەست کەوت، ڕاپۆرتی لەسەر کرا و خرایە بەردەم جەماوەرەوە و سەرڕاستکردنەوەی وەک نیعمەتێکە، و لەلایەن هەموو کۆمەڵگاوە قبووڵکراوە. بەڵام دەسەڵات بیری لێ ناکاتەوە، ڕۆژنامەنووسی مەیدانێکی مەترسیدارە، دەبێت لەژێر کۆنتڕۆڵدا بێت و لەو شوێنانەی کە بەخواستیان نییە دەبێت لەژێر فشاردا بێت. ئەمڕۆ کەس لە مەیدانە مەترسیدارەکان و لە شەڕەکاندا بەگشتی لە جیهاندا، دیسان ڕۆژنامەنووسان دەکرێنە ئامانج، دوایین نموونە لە شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین دەبینرێت، تەنها لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە ٣٠ ڕۆژنامەنووس کوژران، لە هەر بارودۆخێکدا تەنانەت لە شەڕەکانیشدا دەبتێت ئەوانەی یەکەمجار بپارێزرێن ڕۆژنامەنووس بن، بەڵام قبوڵ ناکرێت ڕۆژنامەنووس بەم شێوەیە بکرێتە ئامانج و بکوژرێت، ئەرکی هەمووانە کە ڕۆژنامەنووس لە هەلومەرجی ئەمنتردا خەبات بکات و داوا لە لایەنەکان دەکەین ئەو بەرپرسیارێتییە هەڵبگرن.

لە تورکیا دیسان مانگی تەشرینی یەکەمدا بۆ ڕۆژنامەنووسان خراپ بوو. هەرچەندە لە ماوەی مانگەکەدا بەشێک لە هەڤانمان لە زیندان ئازادکران، بەڵام وەک بڵێن "نابێت شوێنەکانیان چۆڵ بێت" بەڵام ڕۆژنامەنووسی دیکە دەستگیرکران. ئەمە جێگەی قبوڵکردن نییە. لەم دواییانەدا، لە ١ی تەشرینی دووهەم، نووسەری کەناڵی24T ڕۆژنامەنووس تۆلگا شاردان کە بەهۆی هەواڵەکەیەوە دەستبەسەر کرابوو، و دڵشا کۆجاکایا بەهۆی بەشداریی لە کەمپینی ئیشکگری بەڕێوەبەری پەخشی گشتی بۆ ئۆزگور گوندەم کردبوو، دەستگیرکران.

بە پێی ڕاپۆرتی، هاوسەرۆکی کۆمەڵەکەمان، دیجلە موفتوئۆغڵو، ٦٣ کارمەندی ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنی، تا ئێستاش لە زیندانەکاندان. لە لایەن جەماوەری گشتیەوە بەباشی دەزانرێت کە ئەم دۆخە بەربەستێکی گەورەیە لەبەردەم ئازادی بیرکردنەوە و ڕادەربڕین. هەر بۆیە جارێکی تر بانگەوازەکەمان دووبارە دەکەینەوە. سەرەتا هاوسەرۆکی ئێمە و تۆلگە شاردان و دڵشا کۆجاکایا لەم دواییانەدا دەستگیرکران، پێویستە دەستبەجێ سەرجەم ڕۆژنامەنووسان ئازاد بکرێن. وەک لە داتاکانی ڕاپۆرتەکەمانەوە تێدەگەین، شێوازی جیاواز بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووسان نەتوانن ئەرکەکانیان لە کەشێکی سەلامەتدا ئەنجام بدەن. دیسان ڕۆژنامەنووسێکی زۆر دەستبەسەرکران، بەشێکیان دەستگیرکران. هەروەها مامەڵەی خراپ له گەڵیان کراوە، هەڕەشەیان لێکراوە و ڕێگەیان پێنەدراوە ڕووماڵی هەواڵەکان بکەن. هەرەرها لێکۆڵینەوە لە بەشێک لە ڕۆژنامەنووسان کراوە، دەیان ڕۆژنامەنووس دادگایی کراون و هەندێکیان سزا دراون.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا ڕێکخراوی RTUK کە وەک"لێژنەی قەدەغەکردن" کاردەکات، بڕیاری سزادانی بۆ هەندێک کەناڵی تەلەفزیۆنی دەرکرد. هەروەها سانسۆری هەواڵەکان لەگەڵ قەدەغەکردنی پەخشی دادگاکان بەردەوام بوو.

بەڵام گەورەترین سانسۆر و بەربەستمان لە قەدەغەکردنی دیجیتاڵ میدیادا بۆ هاتووتە پێش. لە ماوەی مانگێکدا ٦ ماڵپەڕ و ٢ هەزار و ٢٢ هەواڵ و ٦٨٢ ناوەڕۆکی دیجیتاڵی میدیا  ئاستەنگ کراون. ئەم ژمارە بەرفراوانی سانسۆر لە سەر  ڕۆژنامەگەریدا دەخاتە بەرچاو.

بەڵام ڕۆژنامەنووسان شایەنی ئەوەن لە ژینگەیەکی سەلامەتدا کاربکەن و هەواڵی باشتر بۆ ڕای گشتی بگوازنەوە. هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ڕۆژنامەنووسان و ڕێکخراوە میدیاییەکان کە لەوێ کاردەکەن، ناتوانن بە زمان باسی بکەن. پێویستە بگوترێ، ئەگەر ڕۆژنامەنووسان ئازاد و سەلامەت نەبن، کەس ئازاد نییە. بەتایبەت کەسانەی کە وڵات بەڕێوەدەبەن. بۆیە دەمانەوێت دیسان بڵین؛ دەست لەسەر ڕۆژنامەنووسانێکە تاکە مەبەستیان گەیاندنی هەواڵی ڕاستە بۆ ڕای گشتی، با قەڵەمی ئازاد زیاتر بێت و ڕۆژنامەگەری باشتر پێش بخرێت. بۆ ئەوە پێویستە هەموو ناوەندەکانی دیموکراتیک دەنگیان بەرامبەر ئەم دەسەڵاتە ستەمکارە بەرز بکەنەوە و ڕۆژنامەنووسان باشتر بپارێزن. جارێکی تر دووبارەی دەکەینەوە؛

 #ڕۆژنامەنووسان تاوانبار نین، #ناتوانن ڕۆژنامەنووسان دادگایی بکن"