هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل لە نۆیەم ساڵیادی هێرشە کۆمەڵکوژکارانەکانی چەتەکانی داعش کە لە ٣ی ئابدا کردیانە سەر شەنگال، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەی کۆنگرەی گەلدا هاتووە:
"لە نۆیەم ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگالدا هەموو گەلەکەمان کە لە سەر ئایینی ئێزدین و لەو جینۆسایدەدا ژیانیان لەدەستدا، بە پەژارەوە و هەروەها بە رێزەوە یاد دەکەینەوە و لە ناخەوە هاوبەشی ئێش و ئازاری ئەوانین. ئێمە سەرجەم شەهیدانمان کە رێگرییان لە جینۆسایدی ئێزدییەکان کرد و شەنگالیان پاراست بە رێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە.
رزگارکردنی هەزاران ژن و منداڵ کە لە ژێردەستی داعشدان، بەرپرسیارێتیەکی ویژدانی و ئەخلاقیی هەموو کەسە. لەو بوارەدا ئێمە داوا لە رێکخراوە پەیوەندیدارە نێونەتەوەییەکان بە تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.
ئەو هێزانەی لە پشت جینۆسایدکەی ٣ی ئابی ٢٠١٤ بوون کە وەک فەرمانی ٧٤ەمین ناسراوە، وێڕای بکوژانی سەربەوان یاخود چەتەکانی داعش بە نەفرەتەوە شەرمەزار دەکەین. چەتەکانی داعش ئەو سزایەی شایستەیانە هێشتاش وەریدەگرین و سزای زیاتریش دەدرێن. بابەتی سەرەکی ئاشکراکردن و شەرمەزارکردنی ئەو هێزانەیە کە پشتیوانی ئەو چەتانەیان کردووە. چی دەبێت با ببێت، تاوانباران ناتوانن لە توڕەیی گەلەکەمان و مرۆڤایەتی قوتاریان بێت و بە دڵنیاییەوە باجی ئەوە دەدەن.
بەرپرسیاری یەکەم لە کۆمەڵکوژی و ئەو دڕندەییەی لە شەنگال روویدا پەدەکەیە کە گوایە ئاسایش و پاراستنی ئێزدییەکانی لە شەنگال ئەستۆ بوو. پلانی هاوبەشی کۆماری تورک و پەدەکە ئەوەبوو کە پێشمەرگەکانی پەدەکە بە خێرایی لە شەنگال بچنە دەرەوە و ئێزدییەکان لە بەرامبەر هێرشەکانی چەتەکان بە بێ چەک و بەرگری بهێڵنەوە. بە گوێرەی ئەو پلانە سەرەتا شەنگال خاپور دەکرا، دواتر شۆڕشی رۆژئاوا کۆتایی پێدەهێنرا و شۆڕش پاکتاو دەکرا.
بەڵام سەرنەکەوتن. سەرەتا ١٢ هاوڕێی هەپەگە و دواتریش هێزەکانی یەپەگە خزرئاسا خۆیان گەیاند، بوونە لەمپەر لەبەردەم ئەو پلانە ناپاکانەیە و رێگەیان نەدا فەرمانی ٧٤ەمین سەربگرێت. ئەوان مێژوویەکی نوێیان بۆ ئێزدییەکان نوسیەوە.
گەلی شەنگال بە خۆپاراستن خۆبەڕێوەبەریی جەوهەری خۆی دامەزران. ئەوان بێ متمانەیی سەدان ساڵەیان تێپەڕاند و بڕوابەخۆبوونیان بەدەستهێنا. بە 'پاڕادیگمای ئازادی'ی رێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای ئازادی ژنان، لە بواری دامەزراندنی کۆمەڵگای دیموکراتیکدا بەدامەزراوەییبوون و گەشەسەندنی گرنگیان خوڵقاند.
بەهۆی ئەوەی دەوڵەتی تورک-پەدەکە هەموو ئەو پەرەسەندن و بەرەوپێشچوونانە بۆ خۆیان بە مەترسی دادەنێن، هێشتاش درێژە بە هێڕسەکانیان دەدەن بۆ سەر ناسنامەی کوردی ئازاد بە تایبەتی لە دژی شەنگال. ئەرکی هەموو کەسێکی خاوەن ویژدان و ئەخلاق و رێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکان و بە تایبەتیش هەموو ئەوانەیە کە بە خۆیان دەڵێن کورد کە دەبێت لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا هەڵوێستیان هەبێت.
تا سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردنی دەوڵەتی تورکی فاشیست هەڵنەوێشێنەوە، لە هیچ شونێکی کوردستان گەلەکەمان ئاسوودەیی و ئارامی بەخۆیەوە نابینێت. بۆ ئەوەش دەبێت هەموان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەر بنەمای یەکێتی نەتەوەیی خاوەن هەڵوێست بن. سەرەکیترین مەرجی پاراستنی یەکێتی نەتەوەیی، وڵاتپارێزی، گەل و بەهاکانی کوردستان ئەوەیە کە لە دژی سیاسەتە کۆمەڵکوژکارانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بین. هاوکاری لەگەڵ کۆماری تورک بە واتای خیانەتە و لەو ئاستەدا دەبێت جیتر گەلی کورد ئەو دۆخە قەبوڵ نەکات.
بۆ ئەوەی گەلەکەمان کە هەڵگری ئایین و باوەڕی ئێزدین لە فەرمان رزگاریان بێت و بە پارێزراوی بژین، دەبێت خۆبەڕێوەبەری شەنگال لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بەفەرمی بناسرێت. پەرلەمای زۆر وڵات کۆمەڵکوژی شەنگالیان بە جینۆساید ناسیوە.
لە نۆیەم ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگالدا داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین کە جینۆسایدی شەنگال بە فەرمی بناسن و بۆ ئەوەی گەل پارێزراو بێت دان بە قەوارەی خۆبەڕێوەبەریدا بنێن. ئەو بڕیارە، دەبێتە دەستکەوتێکی یەکجار گرنگی ویژدانی و ئەخلاقی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.
لە ناخی دڵمانەوە پیرۆزبایی لە خۆبەڕێوەبەری شەنگال و هێزەکانی خۆپاراستنی دەکەین بەهۆی ئەوەی لە دژی هەموو هێرشەکان بە ئیرادەی خۆیانەوە، خۆیان و گەلەکەیان دەپارێزن. داوا لە گەلەکەمان و هەموو دۆستانمان دەکەین کە بە بەهێزی بەشداری لە چالاکییەکان بۆ پشتیوانی لە گەلی شەنگال بکەن".
هـ . ب