دەقی راگەیەندراوەکەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بەم جۆرەیە:
لە هەموو شوێنێک كورد ڕووبهرووی هێرشی دەوڵەتی تورکیا دهبێتهوه
لە شاری پاریس، جارێکی دیکە ڕێکخراوێكی کوردی،( ناوەندی ڕۆشنبیریی کوردی لە پاریس) دهبێته ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا. لەو هێرشەدا ٢ هاووڵاتیی کورد گیانیان لەدەستدا و چوار هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.
ماوەیەکی زۆرە دەوڵەتی تورکیا بە هەموو تواناکانیەوە، چ لە کوردستان و چ لە دەرەوەی وڵات، شەڕی سهرتاسهری لە دژی گەلی کورد ڕاگەیاندووە و هەڕەشە لە هەموو دامودەزگا کوردییەکانی ئەوروپا دەکات. دەرئەنجامی ئەو هەڕەشانە هێرشکردنە سەر پاریس بوو. ڕێکەوت نییە کە ئەم هێرشە لە دهیهمین ساڵیادی شههیدكردنی سێ ژنی سیاسەتمەداری کورد كه لە ساڵی ٢٠١٣ له پاریس ڕوویدا
دەوڵەتی تورک بە زهنیهتی دهسهلاتداری ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، هەڕەشەکانی خۆی بە ڕوونی لە دژی گەلی کورد جێبەجێ دەکات، ئهو كوردانهی کە بە هۆی شهڕی گشتلایهنهی دهوڵهتی توركیا وڵاتییان بهجێهێشتووه وبه ناچاریهوه لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی وەک پەنابەر نیشتەجێ بوونه .
زۆرێک لە وڵاتانی ئەورووپایی، بە پلەی یەکەم فەرەنسا، باش ئاگاداری ئەو هەڕەشە و پلانی هێرشانەی دەوڵەتی تورکیان بهڵام هیچ ڕێوشوێنێك بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی كورد لە بەرامبەر ئەو هێرشانە ناگرنەبەر. خودی دەوڵەتی تورکیا، ئازایەتی لەم بێ هەڵوێست و بێدەنگییەی وڵاتانی ئەوروپا وەردەگرێت و بەم شێوەیە هێرشەکانی ئەنجام دەدات.
ڕوون وئاشكرایه كه هێرشی پاریس له دژی گەلەکەمان بە پلان و عەقڵیەتی دەوڵەتی تورکیا و ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە ئەنجامدراوه. بکوژ و هێرشبەر کێی بێت با ببێت بهڵام بڕیاری هێرشکردن له ئەنقەرەوه لەلایەن ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە و دەزگای هەواڵگری میتی تورکیاوە دراوە.
داوا لە حکومەتی فەرەنسا دەکەین دەستبەجێ ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە و هێزی پشت هێرشەکە ئاشکرا بکات و ڕێوشوێن بۆ سەلامەتی هاوڵاتیانی کورد بگرێتەبەر. هاوکات داوا لە هەموو ولاتانی ئەوروپا، یەکێتی ئەوروپا دەکەین، هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر بە هێرشە تیرۆریستییەکانی دەوڵەتی تورکیا دژی گەلی کورد و ئهم هێرشانه ڕابگرن!
ئێمە داوا لە سهرجهم گەلەکەمان دەکەین، لە هەر شوێنێکی دونیادا بن، بهخاوهن له خۆیان و دامودەزگاکانی خۆیان دهركهون و بێدەنگ وبێ ههڵوێست نهمینن!
كۆنسهی بەڕێوەبردنی کەنەکە
برۆکسل ٢٣.١٢.٢٠٢٢
هـ . ب