کۆمسیونی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان بەبۆنەی نزیکبوونەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، ده‌وله‌تی توركیا له دوای كۆمه‌ڵكوژی پاریس كه له دژی سێ ژنه سۆرشگێری كورد (ساكینه جانسز وفیدان دۆغان وله‌یلا شایڵهمز) ئه‌نجام دا ئه‌مڕۆ به رێگای هێزه تایبه‌تیه‌كانیه‌وه هه‌ڕه‌شه له ژنانی سیاسه‌تمه‌داری كورد كه له ناو سیاسه‌ت ئه‌روپا چالاكن، ئه‌كات .
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ژنانی ئێزدی كه تا ئێستا له تراومای كۆمه‌ڵكوژی شه‌نگال رزگاریان نه‌بووه له رۆژی ئه‌مرۆمان دیسان له ژێر هه‌ره‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا دان. به رێگای په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ئه‌یانه‌وێت شه‌ڕێكی بهێنه ئاره‌وه و ژیانی ئهزدیهكان وتایبه‌ت ژیانی ژنانی ئێزدی جاریكی دیكه بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه."
راگەیەنراوەکەی کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە بەم شێوەیەیە:
کومسیونی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان ٨ی مارس سه‌ره‌تا له ژنانی گیانبه‌ختكردووی كوردستان، دایكی شه‌هیدان، ژنانی شۆرشگیری گیانبه‌ختكردوو، ژنانی به‌رخۆدێر وچالاك پیر‌وز ئه‌كات. له ٨ی مارسی ٢٠٢١ ئاستی تێكۆشانی ژنانی كورد له به‌رامبه‌ر هه‌موو هێرشه‌كان هه‌م له كوردستان و هه‌میش له رۆژهه‌ڵاتی ناوراست وسهرانسهری جیهان بووته جێ هیوا و متمانه وباوه‌ڕی.
جۆن به درێژایی مێژوو ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر سیاسه‌تی داگیرگاری، قڕكردن ومیتینگهری بۆ سه‌ر كوردستانیان به‌رێوه‌بردووه له رۆژی ئه‌مڕۆمان هه‌مان سیاسه‌ت به رێوه ئه‌به‌ن و هه‌مان سیاسه‌تیش به رێبازی تایبه‌ت له دژی ژنانی كورد به‌رێوه ئه‌به‌ن. له گه‌ڵ پێشه‌كه‌وتن وفراوانبوونی هێزی كورد هێرشی دوژمنان زیاد ئه‌بێ. سه‌ره‌نجڕاكێشه كه هێرشی داگیركه‌ران له دژی ژنانی كورد له‌م ساڵه‌ی دوودیدا زیاتربووه . ژنانی كورد له لایه‌كه‌وه ڕوو به‌ڕووی سیاسه‌تی كوشتن، ده‌سبه‌سه‌ركردن و ده‌ستدرێژی بوونه‌ته‌وه وله لایه‌كی دیكه‌وه هێرشی پیاوانی كورد بۆ سه‌ر ژنان فراوانتر ئه‌بێت.
له كاتێكدا كه له رۆژی ئه‌مڕۆمان ده‌وڵه‌تانی توركیا وئێران له قه‌یرانی قۆڵدا ژیان ئه‌كه‌ن، ئه‌بینین كۆمهڵگاو ژنانی كورد تا دێ ئه‌بنه خاوه‌ن هێزی بونیادنه‌ری ئاشتی، و دیموكراتی و پێشكه‌وتن له رۆژهه‌ڵاتی ناوراست و جیهاندا. به هۆی له ناوچوونی ده‌سه‌ڵاتدارییان و نوقومبوونیان له ناو قه‌یرانی قۆڵه‌وه هه‌م ده‌وڵه‌ت وههمیش پیاوان له پێناو پاراستنی هه‌بوونی خۆیانه‌وه به توندی هێرشی ژنان ئه‌كه‌ن. له به‌ر ئه‌وه‌ی زهنیه‌تی پیاوسالاری بناخه‌ی ناسنامه‌ی ده‌وڵه‌ت وپیاوانه.
به هۆی ئه‌وه‌ی كه ژنانی كورد رژێمی فاشستی ئاسته‌نگ ئه‌كه‌ن و ناهێڵن کوردستان داگیر بكات ده‌وڵه‌تی توركیا شه‌ڕی ئایدیولژی له دژی ژنانی كورد به‌رێوه ئه‌بات. ئامانجی ئایدیولوژی رژێمی ئاكه‌په و مه‌هه‌په كوێله‌كردنی ژنانه.
ده‌وڵه‌تی توركیا به هێرشه‌كانی سنوور نا ناسێت، هێرشی رۆژئاوا وباشووری كوردستان ئه‌كات له هه‌مان كاتدا به رێگای چهتهكانیهوه له عه‌فرین و هه‌موو ناوچه‌كانی باكوور ورۆژهه‌ڵاتی سوریا ژنانی كردووته ئامانج. له عه‌فرین به كوشتن، ڕفاندن و ده‌ستدرێژی توڵه‌ی خۆی له ژنانی كورد ئه‌كاته‌وه كه داعشیان له ناوبرد.. له رێگای به‌كارهێنانی درۆن ژنانی سیاسه‌تمه‌داری كورد قه‌تڵ ئه‌كات .هه‌روه‌ها به رێگای چهتهكانیهوه ژنانی عه‌ره‌ب ئه‌كوژێ كه له گه‌ڵ خۆشكه كوردهكانیانهوه تێكۆشان بۆ ئازادی ژنانی عه‌ره‌ب ئه‌كه‌ن.
ده‌وله‌تی توركیا له دوای كۆمه‌ڵكوژی پاریس كه له دژی سێ ژنه سۆرشگێری كورد (ساكینه جانسز وفیدان دۆغان وله‌یلا شایڵهمز) ئه‌نجام دا ئه‌مڕۆ به رێگای هێزه تایبه‌تیه‌كانیه‌وه هه‌ڕه‌شه له ژنانی سیاسه‌تمه‌داری كورد كه له ناو سیاسه‌ت ئه‌روپا چالاكن، ئه‌كات .
له باكووری كوردستان ستراژیای دژه ژن به شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك به‌رێوه ئه‌بات. به زندانی کردنی هه‌زاران ژنی كوردی سیاسته‌مه‌دار، دایکانی ئاشتی، و به هه‌ره‌شه‌كردن له ژنانی پارله‌مانتار و چالاكوانان ئه‌یه‌وێت ژنان بترسێنێت،و بێده‌نگیان بكات. ده‌وڵه‌تی توركیا له هێزی ژنی كورد ئه‌ترسێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی كه ژنای كورد وه‌كو پێشه‌نگ له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی قركردنی كۆمه‌ڵگا وه‌ستاون، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگای كوردی به روحی به‌رخۆدانی زبندوو ئه‌هێڵێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا بخاته بن ده‌ستی خۆی رژێمی پیاو سالاری ئه‌كه‌په ومه‌هه‌په ئه‌یه‌وێت ئایدیولوژی پیاوسالاری بۆ سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگا فه‌رز بكات . پیاوه‌كان ئه‌كاته دوژمن وبكوژی ژنان. به رێگای یاسا وراگهیاندنهوه ئاسانگاری بۆ بکوژی ژنه‌كان ئه‌كات.
ده‌وڵه‌تی توركیا شه‌ڕی خۆی له دژی ژنانی كورد له باشووری كوردستان به شێوازێكی دیكه به‌رێوه ئه‌بات. به رێگای فیلمی ته‌له‌فزیونی، دراما و رێكلامی وده‌زگاكانیه‌وه له ژێر ناوی كه‌لتوری ئه‌یه‌وێت رێگری له روحی به‌رخۆدانی ژنانی كورد كه له دژی رژێمی سه‌دام حوسه‌ین تێكۆشانیان كرد بگرێته‌وه. به سیاسه‌تی تواندنه‌وه و وزاڵكردنی زمانی توركی ئه‌یه‌وێت سیاسه‌تی توركبوون به‌رێوه‌ببات. ئه‌یه‌وت ژنان له ماڵه‌وه زندانی بكات ببنه كوێله‌ی پیاوان. به‌داخه‌وه هه‌م له كۆمه‌ڵگای كوردی وههمیش له سیاسه‌تی كوردیدا حكمڕانی پیاوساڵاری به‌رده‌وامه وپیاویش چاوی له ئافراندنی ژنی كوێلهیه. ئه‌و ژنانه كه كوێلایه‌تی ره‌د ئه‌كه‌ن ئه‌كوژرێن، و په‌راوێز ئه‌خرێن. له باشووری كوردستان جێ وپێگه‌ی ژنان له ناو حكومه‌تدا نائهبیندرێت. له سیسته‌می ئابوری ره‌وشی ژنان له به‌ر چاو نائهگیردرێت له هه‌مانكاتدا له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به ئامانجی داگیكه‌ری باشوور و هێنانه ئارای ئاڵوزی وبێئارامی بارێكی قورسی بۆ سه‌ر پشتی ژنانی داناوه. له كاتی بۆمهبارانكردنی ناوچه‌كانی باشووری كورستان له لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه چه‌ندین ژنی كورد گیانیان له ده‌ست دان وبریندرایش بوون.
ژنانی ئێزدی كه تا ئێستا له تراومای كۆمه‌ڵكوژی شه‌نگال رزگاریان نه‌بووه له رۆژی ئه‌مرۆمان دیسان له ژێر هه‌ره‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا دان. به رێگای په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ئه‌یانه‌وێت شه‌ڕێكی بهێنه ئاره‌وه و ژیانی ئهزدیهكان وتایبه‌ت ژیانی ژنانی ئێزدی جاریكی دیكه بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
له ئێران ده‌سبه‌سه‌ركردن، ئه‌شكه‌نجه‌دان و له سێداره‌دانی ژنانی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لایه‌نی رژیمی داگیركه‌ری ئێرانه‌وه زیادی كردوه. به هۆی ئه‌وه‌ی كه ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌م له ئاستی كۆمه‌ڵگا و پاراستن و هه‌میش له ئاستی سیاسی ڕۆڵێكی گرنگیان هه‌یه رژێمی ئێران هه‌وڵ ئه‌دات بیانترسێنێت وبێدهنگیان بكات. له به‌ر ئه‌وه به‌رخۆدانی وزانابوونی ژنانی كورد مسوگه‌ركردنی دوا رۆژی ئازادی رۆژهه‌لاتی كوردستانه. رژێمی داگیكه‌ری ئێران به به‌هانه‌ی په‌تای كۆرۆناوه ئابوری رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی خراب كردووه. هه‌تا دێت هه‌ژاری ڕه‌وشی كۆمه‌ڵگای سه‌ر و بن ئه‌كات وبه تایبه‌تی بارێكی قه‌رس بۆ سه‌ر شانی ژنان دائه‌نێت.
ئێمه له كۆمسیونی ژنانی كۆنگه‌ری نه‌ته‌وه‌یی كوردستان به بۆنه‌ی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانی ره‌نجده‌ر بانگ له سه‌رجه‌م ژنانی كورد ئه‌كه‌ین له دژی داگیركاری ومێتینگهری ئه‌مساڵ بڕژێنه مه‌یدانه‌كان وپێشه‌نگایه‌تی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن."
ف.ق