کەنەکە سەردانی پێشمەرگە دێرینەکانی کرد
شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی، سەردانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کرد، هاوسەرۆکی کەنەکەش رایدەگەیەنێت: هیوادارین لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەکاندا بتوانین کارێکی هاوبەشمان هەبێت، لەپێناو خزمەتکردنی نیشتمان و وڵاتمان."
شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی، سەردانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کرد، هاوسەرۆکی کەنەکەش رایدەگەیەنێت: هیوادارین لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەکاندا بتوانین کارێکی هاوبەشمان هەبێت، لەپێناو خزمەتکردنی نیشتمان و وڵاتمان."
شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی، سەردانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان دەکات، هاوسەرۆکی کەنەکەش رایدەگەیەنێت: هیوادارین لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەکاندا بتوانین کارێکی هاوبەشمان هەبێت، لەپێناو خزمەتکردنی نیشتمان و وڵاتمان و پێکەو رووبەڕووی ئەو مەترسییانە ببینەوە کە لەسەر خاکەکەمان و گەلەکەمان هەیە.
ئەمڕۆ شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، سەردانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانیان کرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن جەمیل هەورامیی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان، و ئەندامانی دەستەی باڵا، کە لە کۆنگرەی دووەم هەڵبژێردران پێشوازییان لێکرا.
ئامانجی سەردانەکە پیرۆزبایی بەستنی دووەمین کۆنگرەی پێشمەرگە دێرینەکان بوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا، زەینەب موراد، هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) ڕایگەیاند: کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان گرنگیی خۆی هەیە لە ئاستی هەرێمی کوردستاندا، دەزگایەکی بەو شێوەیە، کە ئەندامی هەموو حزبەکانی باشووری کوردستانی تێدایە، ئەو پێشمەرگانە تێکۆشانێکی بێوچانیان کردوە بۆ ئەو دەستکەوتانەی کەهەیە بۆ پارستنی خاک و نیشتمان، ئێمە وەک هەر تاکێکی گەلی کورد قەرزاری ڕەنج و تێکۆشانی ئەو پێشمەرگانەیەن و ئەو کەسانەن کە گیانی خویان فیداکردووە لەپێناوی خاک و نیشتمان.
هەردوولا، دەربارەی رەوشی هەنووکەیی هەرێمی کوردستان و هەرچوار پارچەی کوردستان و ئەو مەترسییانەی هەیە لەسەر ناوچەکە بەگشتیی هەیە، گفتوگۆیان کرد و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی، لە رێگەی یەکڕیزیی و تەبایی ناوماڵی کورد و رێکخستنی ناوماڵی کورد، دەتوانن وەڵامی ئەو مەترسییانە بدەنەوە، زەینەب موراد هیوای خواست، لە ئایندەدا لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەکاندا بتوانین کارێکی هاوبەشمان هەبێت لەپێناو خزمەتکردنی نیشتمان و وڵاتەکەمان و پێکەوە رووبەڕووی ئەو مەترسییانە ببینەوە کە لەسەر خاکەکەمان و گەلەکەمان هەیە.
ف.ق