کەنەکە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچبەرە قوربانیەکان کرد

کەنەکە لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا سەرەخۆشی خۆی لە بنەماڵەی ئەو کۆچبەرانەکرد کە لە کەناراوەکانی ئیتالیادا ژێرئاوکەوتن. کەنەکە ئاماژەی بەوەدا هۆکاری گیان لەدەستدانی گەنجانی کورد حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئێرانە.

پەیامی سەرەخۆشی کەنەکە

کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەوەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) پەیوەست بە ڕووداوی ژێر ئاوکەتنی یەختی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتالیا، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوەی بڵاو کردەوە سەرخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانیەکان دەربڕی.

لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەی کەنەکەدا هاتووە: "بەداخەوە لەم چەند ڕۆژەی پێشوودا، یەختێکی کۆچبەران لە کەنارەوەکانی ئیتالیادا ژێر ئاوکەوت کە ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی کوردی تێدابوو، بە دەیان کەسیش لەو ڕوداوەدا گیانیان لەدەستدا. وەک کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی قوربانیان دەکەین."

کەنەکە هۆکاری گیان لەدەستدانی گەنجانی کورد لەو ڕوداوەدا دەخاتە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئێران و دەڵێت: "بەرپرسیاری سەرەکی ئەم ڕووداوە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئێرانە، کە گەنجانی کورد بە هۆکاری بێکاری، گەندەڵی، کێشە ئابوورییەکان ناچارن ڕێگەی مەرگ و شەپۆلەکانی دەریا هەڵبژێرن بۆ گەیشتن بە ژیانێکی نوێ."

لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەی کەنەکەدا هاتووە: "ئەرکی حکومەت دابینکردنی گوزەران و ئارامی ژیانی خەڵکی و گرەنتی داهاتووە تا ئەوەی خەڵکی بتوانن لە وڵاتی خۆیاندا بژین، لە ڕێگەی یاسایی و ئاساییەوە بۆ خوێندن و گەشت سەفەربەربن، نەک بۆ گەشتن بە ژیانێکی ئارام خۆیان ناچار بە ژیانی مەرگ بکەن."