کۆنسێرتی هونەری مەخمور: بە هونەر و مۆسیقاوە لە دژی گۆشەگیری دەوستینەوە

خوێندکارانی ناوەندی هیلالی زێڕین و ناوەندی کولتوور و هونەر لە مەخموور کۆنسێرتێکی هونەرییان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی و هێرشە داگیرکارییەکان بە هونەرمان تێدەکۆشین.

ئەنجامدانی کۆنسێرت

لە پارکی شەهید ئاریان جودی لە کامپی مەخموور، خوێندکارانی ناوەندی کلتوور و هونەر و ناوەندی هیلالی زێڕین، کە ماوەی سێ مانگە بەشداری پەروەردەی ئامێری مۆسیقا و گیتار هەڵپەڕکێ بوونە، دوای تەواوبوونی پەرەوەردەکەیان لە کۆنسێرتێکدا بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد.

هونەرخوازانی کۆنسێرتەکە ئاماژەیان بەوەدا؛ ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم کۆنسێرتە شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سەر کولتوور و هونەری کوردی، وە هێرشەکانی سەر گەلی کورد و گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، هەروەها خوێندکاران کۆنسێرتەکەیان پێشکەش بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.