کەسکین بایندر هاوسەرۆکی دەبەپە دیلکرا
کەسکین بایندر هاوسەرۆکی دەبەپە، کە لەگەڵ ١٤ هاوسەرۆکی شارەکانی دەبەپە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی کۆماری ئامەد دا دەستگیرکرابوو. دەوڵەتی تورک بڕیاری دیلکردن و زیندانیکردنی بۆ بایندر دەرکرد.
کەسکین بایندر هاوسەرۆکی دەبەپە، کە لەگەڵ ١٤ هاوسەرۆکی شارەکانی دەبەپە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی کۆماری ئامەد دا دەستگیرکرابوو. دەوڵەتی تورک بڕیاری دیلکردن و زیندانیکردنی بۆ بایندر دەرکرد.
کەسکین بایندر هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) لە ڕۆژی ٢٣ی کانوونی یەکەم لەگەڵ ١٤ هاوسەرۆکی شارەکانی دەبەپەدا دەستگیرکرابوو. دوای وەرگرتنی وتەکانیان لەلایەن داواکاری گشتیەوە، بایندر بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخستن دا" بردرایە دادگای ئێشکگری دادوەریی ئامەد.
دادگاکە لەسەر داوای داواکاری گشتی بەتۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن دا" بڕیاری زیندانیکردنی بۆ بایندر دەرکرد.
خەیرەدین ئاڵتون هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەدیش زیندانیکرابوو
پێش وەرگرتنی وتەکانی کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد سەڤال گوڵمەز، هاوسەرۆکانی دەبەپەی ئێلح بورهان ئەگلەنتی و روکیەتە ئۆنات گۆنول، هاوسەرۆکانی دەبەپەی ڕحا ڕابیعە ئەسڵان و هیدایەت ئەنمەک، هاوسەرۆکانی دەبەپەی دیلۆک ئەدهەم ئونال و زڵێخا ئەرسلان، هاوسەرۆکی دەبەپەی شرنەخ زەکی ئیرمەز، هاوسەرۆکانی دەبەپەی مێردین شەرەفەدین ئەسلان و سورەیا دوندار، هاوسەرۆکی دەبەپەی ئاگری مەلیک ئۆزموش، هاوسەرۆکانی دەبەپەی وان شەنگول پۆڵات و هارون ئۆکەی بە مەرجی مانەوەیان لە ژیر چاودێری دادگا و قەدەغەکردنی سەفر و سەردانکردنی دەرەوەی وڵات، ئازاد کران.
هەروەها خەیرەدین ئاڵتون هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکرابوو.
ژ.ت