کەسکین بایندر هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە لە زیندان ئازاد کرا

کەسکین بایندر هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە لە یەکەم دانیشتنی دادگادا ئازاد کرا. بایندر لە بەرامبەر دەرگای دەرەوەی زیندان وتی: "دەبێت کار بۆ داهاتووی گەلەکەمان بکەین" و داوای بەهێزکردن و گەورەکردنی تێکۆشانی کرد.

کەسکین بایندر هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە)، کە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخستن"دا دادگایی دەستگیرکرابوو و دادگایی دەکرا، لە یەکەم دانیشتنی دادگایی ئەو کەیسەدا ئازاد کرا.

کەسکین لەبەردەم دەرگای زیندانی باڵای ئاسایشی ئامەد پێشوازییەکی بەرفراوانی لێکرا. سالیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە، بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)، پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد رمزیه توسون، هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد خەیرەدین ئاڵتون، هاوسەرۆکی هەدەپە ئامەد گوڵستان ئاتاسۆی و زیاد جەیلان، ئەندامان و بەڕێوەبەرانی دەبەپە و هەدەپە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێشوازییان لە بایندر کرد.

زوڵم و زۆرداری لە زینداندا

بایندر کاتێک لە زیندان ئازاد کرا لەبەردەم دەرگای زیندانەکەیدا وتی: "هەمووتان بەخێرهاتنن، سەر سەر و سەرچاو هاتن. ئەم پشتگیرییە نەک تەنها بۆ ئێمە، بەڵکو بۆ هەموو پارتەکەمانە. ئێمە هەمیشە لە بەرامبەر زوڵم و زۆرداری دا بەرەنگاری و خۆڕاگری دەکەین. ئێمە لە تێکۆشانمان بۆ ئازادی، یەکسانی و دیموکراسی بەردەوام دەبین".

بایندر وتیشی، "هەموو هەڤاڵانی زیندانیکراو سڵاویان بۆ ئێوە هەبوو و منیش جەژنی نەورۆزتان لێ پیرۆز دەکەم".

ئەوەشی وت، "لە زینداندا هەناسەدانیش پێویستی بە تێکۆشان هەیە، چونکا لە زینداندا زوڵم و زۆرداری هەیە، بۆیە هەڤاڵانمان ئومێد و هیوایان بە  ئێوە و گەلەکەمان هەیە".

هەروەها وتیشی، "پرۆسەیەکی گرنگ لەپێشماندایە. باوەڕمان ئەوەیە، کە هاوپەیمانیەکەمان، هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی سەردەکەوێت، بۆیە پێویستە لە گوندەکان، گەڕەکەکان و ماڵەکان و لە هەموو شوێنێک دا بین و سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنین. ئێمە دواڕۆژی گەلەکەمان و داهاتوومان و ئازادی خۆمان بەدەست دەهێنین".

ژ.ت