کەژاڵ عەبدولقادر: نەورۆز ڕۆژی نوێبوونەوە و ڕزگارییە
کەژاڵ عەبدولقادر، چالاکوان و داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان، لەبارەی نەورۆزەوە وتی: "نەورۆز ڕۆژی نوێبوونەوە و خەبات و ڕزگارییە و من بە تاکە جەژنی خۆمی دەزانم."
کەژاڵ عەبدولقادر، چالاکوان و داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان، لەبارەی نەورۆزەوە وتی: "نەورۆز ڕۆژی نوێبوونەوە و خەبات و ڕزگارییە و من بە تاکە جەژنی خۆمی دەزانم."
کەژاڵ عەبدولقادر، داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان و چالاکوان، لەبارەی جەژنی نەورۆز و گرنگی ئەم یادە، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دوا و وتی: "نەورۆز یادێکی نەتەوەییە و زۆر لە گەلان ویستوویانە ئەم کولتورە یاد بکەنەوە، سیمبولی خەبات و ڕزگارییە، بۆیە گەلی کوردیش یەکێکە لەو گەلانەی کە هەموو کات شانازی بەم بۆنەیەوە کردووە و گرنگ بوە لەلای."
هەروەها لەبارەی بەشداری ژنان لەم بۆنەیەدا وتی: "خۆشبەختانە ژنان هەمیشە زۆر بە جۆش و خرۆشەوە یادی ئەم ڕۆژەیان کردووەتەوە، وەک لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بینیمان چۆن خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی، بەتایبەت دوای شۆڕشی ژینا، کە هەموو بە ئاڵ و واڵایی و ئازاییەوە ئەم یادەیان بەرز نرخاند."
سەبارەت بە بەرکەوتنی مانگی ڕەمەزان لەگەڵ جەژنی نەورۆزدا ئەو وتی: "جەژنی نەورۆز یادێکی نەتەوەییە و ڕەمەزان بۆنەیەکی ئاینییە، کورد زۆرینەی پەیڕەوکاری ئاینی ئیسلامە، بەڵام ئەمە ڕێگر نییە لەبەرامبەر ئەوەی یادی نەورۆز بکەینەوە، من نەورۆز بە تاکە یاد و جەژنی خۆم ئەزانم و پیرۆز ئەینرخێنم."
هـ . ب