لە ٣٤ شار ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە

نەورۆزی ٢٠٢٣ بە دروشمی ' لەهەموو شوێنێک نەورۆز، لە هەموو شوێنێک ئازادی' لە چەندین شار پیرۆز دەکرێت.

لە مەراسیمەکانی نەورۆزدا لەبەر ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەدا گیانیان لەدەستداوە وتاربێژان و هونەرمەندان جلوبەرگی رەش لەبەردەکەن. یادی ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە لە بومەلەرزەدا گیانیان لەدەستداوە و هەڵوێستی ئاکەپە لە بارەی بومەلەرزەوە شەرمەزار دەکرێت.

یەکەم ئاگری نەورۆزی ٢٠٢٣ لە ١٥ی ئاداردا ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ کرابووەوە.

پیرۆزباییەکان لە نێوان ١٨ و ٢١ ئادار بەڕێوەدەچن. بەهۆی لافاوەوە مەراسیمەکانی پیرۆزبایی لە وێرانشاری رحا و سێ ناوەندی دیکە هەڵوەشێندرانەوە.

بەرنامەی نەورۆز بەم جۆرەیە:

١٩ی ئادار

دێرسیم، چەولیگ، ئێلیح، سێرت، ئیدر، وان، موش، ئەنقەرە، مێرسین، ئانتالیا، ئیزمیر، ئایدن، موغڵا، دەنیزلی، مانیسا، بورسا، ئیستەنبوڵ، قۆسەر، بالیکەسیر-ئایڤالیک، کۆجاعەلی-گەبزە، تاتوان، گەڤەر و ساکاریا عارفیە.

٢٠ی ئادار

قەرس، جۆلەمێرگ، خارپێت-دەپ، ئاگری-پاتنۆس، ئەردەخان و ئەرزروم-قەرەیازی.

٢١ی ئادار

ئامەد، جزیر، چاناککالە، بالیکەسیر-باندرما، ئەردەخان-گۆلە، بازید، نسێبین، موش-مارگیرت.

هـ . ب