لە ٤ گوندی میدیاد و کەربۆران بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ درا

لە ٤ گوندی هەردوو ناوچەی میدیاد و کەربۆرانی سەر بە شاری مێردین بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ راگەیێنرا.

بە پێی راگەیێنراوێکی پارێزگاری مێردین، لە گوندەکانی دۆلوجا و گەلێتەی سەر بە ناوچەی میدیاد و رۆڤێرە و گزریی سەر بە ناوچەی کەربۆران بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ دراوە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە خۆجێیەکانەوە گەیشتووەنەتە بەر دەستمان، لە شەوی رابردووەوە جموجوڵێ سەربازی هەیە. تا ئێستا نەزانراوە کە لەو ناوچانەی جموجوڵێ سەربازی تێیدا هەیە، شەڕ و پێکدادانێک روویداوە یان نە.

ز.ش