لە ٨ گوندی هەزەخ ئاگر کەوتەوە
لە ٨ گوندی هەزەخ ئاگر بڵاوبۆتەوە، دەستوەردانەکان بەشی کوژاندنەوەی ئاگرەکە ناکات.
لە ٨ گوندی هەزەخ ئاگر بڵاوبۆتەوە، دەستوەردانەکان بەشی کوژاندنەوەی ئاگرەکە ناکات.
لە گوندەکانی دۆپیچ و خەرابێ دارک و خەرابێ ڕێزێ و ئالاقامیش و کوێخ و زێوک و عەینسەری ناوچەی هەزەخی شەرناخ بەهۆکاری نادیار ئاگر کەوتەوە.
ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) هەزەخ، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی جزیر و سلۆپی و گوندنشینان دەستوەردانیان کرد بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی لە بەیانییەوە کەوتۆتەوە، ئاگرەکە لە چەند شوێنێک کۆنتڕۆڵ کراوە، بەهۆی ئەوەی دەستوەردانەکان بەگوێرەی پێویست نین، ئاگرەکە تەشەنە دەکات.
گوندی خەرابێ ڕێزێ لەسەر هێڵی سنووری ڕۆژئاوا لەبەرئەوەی هەرێمێکی مینڕێژکراوە، ناتوانرێت دەستوەردانی تێدا بکرێت.