لە ٩ شاری باکوری کوردستان ١٤ کەس دەستگیرکران
لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لەدژی ئەندامانی دەبەپە ١٤ کەس دەستگیرکران کە کەسکین بایندر هاوسەرۆکی دەبەپەش یەکێکە لە دەستگیرکراوەکان.
لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لەدژی ئەندامانی دەبەپە ١٤ کەس دەستگیرکران کە کەسکین بایندر هاوسەرۆکی دەبەپەش یەکێکە لە دەستگیرکراوەکان.
داواکاری کۆماری ئامەد لەسەر ناوی پەکەکە\کەجەکە لەدژی دەبەپە دەستی بە ئۆپراسیۆنی سیاسی کرد. لە هەمان کاتدا دەست بە پشکنین لە هەموو باڵەخانەکانی دەبەپە کرا.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی ئامەدا، لە ٩ شاری باکوری کوردستان پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی پارتەکە و ماڵان.
دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی ١٥ کەسیداوە. لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا کەسکین بایندر هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، خەیرەدین ئاڵتون و سەڤال گولمەز بەڕێوەبەرانی دەبەپەی ئامەد، زەکی ئیرمەز هاوسەرۆکی دەبەپەی شڕنەخ، شەنگول پۆڵات و هارون ئوکتای هاوسەرۆکانی دەبەپەی وان، هەدیە ئەنمەک هاوسەرۆکی دەبەپەی روحا، ئەتهەم ئونال و زولەیخا ئاسلان هاوسەرۆکانی دەبەپەی دیلۆک، شەرەفەدین ئاسلان هاوسەرۆکی دەبەپەی مێردین، بە گشتی ١٤ کەس دەستگیرکران.
لە ئاگری و ئێلحیش پۆلیس هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی پارتەکە. راگەیەندرا کە بریاری دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی دەبەپەی هەردوو شارەکە دراوە.
دەستگیرکراوەکان ئەمڕۆ بۆ ئامەد دەگوازرێنەوە.
ف.ق