لە باکورەوە تا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، چالاکییەکانی گەریلا بەردەوامە

هەپەگە ڕایگەیاند لە ئیدیر لە چالاکی گەریلادا دژی بنکەی کۆرخان ٢ داگیرکەر سزادراون.

ڕاگەیاندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکییەکان و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەم جۆرەیە:

لە هەرێمی سەرحەد؛

٢٧ ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٨:٠٠ بە ڕێبازی نیشانەشکێن و لە دوو قۆڵەوە هێرشکرایە سەر بنکەی کۆرخان لە ئیدیر، لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

 ٢٨ی تشرینی دووەم، کاتژمێر ٠٦:٣٠ و ٠٧:٠٠ و ٠٩:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی، کاتێک داگیرکەران دەستیان بە جموجوڵ کرد، بە چەکی قورس و نیمچە ئۆتۆماتیک لێیاندرا. گورز لە سەنگەرێک درا و جموجوڵی داگیرکەران وەستێنرا.

٢٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی، بە نیشانەشکێن کامێرای مۆبێس کرایە ئامانج و تێکشکێنرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

٢٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی هێزەکانمان دەستوەردانیان کرد لە جموجوڵی هەلیکۆپتەرەکان. پاش دەستوەردانەکە، هێلیکۆپتەرەکان ناچار بوون گۆڕەپانەکە بەجێبهێڵن.

لە هەرێمی حەفتانین؛

٢٧ ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١١:٠٠ لە گۆڕەپانی شەهید کەنداڵ بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک هێرشکرایە سەر داگیرکەران، سەنگەرێک تێکدرا. چالاکییەکان لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و گازی کیمیایی و درۆنی بۆمبڕێژکراو؛

٢٧ و ٢٨ی تشرینی دووەم، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای چارچەلی هەرێمی مەتینا سەنگەرەکانی شەڕ ٥ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.

٢٨ و ٢٩ی تشرینی دووەم، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئۆرتێ لە هەرێمی مەتینا سەنگەرەکانی شەڕ ٨ جار بە گازی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک

٢٧ و ٢٨ و ٢٩ی تشرینی دووەم، لە هەرێمی گارە، گۆڕەپانی چیای ڕەشید ٢ جار، لە هەرێمی حەفتانین، گۆڕەپانی گوندی شیلان ٢ جار، لە هەرێمی مەتینا، گۆڕەپانی گوندی شێلاز ٢ جار، لە هەرێمی خواکورک، ناوچەی سینین و شەهید شەریف ٦ جار، بە گشتی ١٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

ڕۆژی ٢٨ ی تشرینی دووەم، هەرێمی خواکورک لەلایەن هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانەوە بۆردومانکرا.

هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران".