لە بازید لەنێوان گەریلا و سەربازانی داگیرکەری تورکدا شەڕ روویدا

لە بازید لەنێوان هێزەکانی گەریلا و سەربازانی داگیرکەری تورکدا شەڕ روویدا. راگەیەندرا، گەریلایەک لەلایەن داگیرکەرانەوە بەدیل گیراوە.

بەگوێرەی زانیاریەکان، لەنێوان ١٨ -١٩ی ئازاردا لە ناوچەی بازیدی ئاگری لەنێوان گروپێک لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان و سەربازانی داگیرکەری تورکدا شەڕ روویداوە. لە شەڕەکەدا کە لەدەورۆبەری گوندی ملکشێ روویدا، گەریلایەک لەلایەن داگیرکەرانەوە بەدیل گیراوە.

راگەیەندرا، سوپای داگیرکەری تورک لە گوندەکانی مەشار، ملکشە قانک، سوبحانی ژێرین، سوبحانی ژۆرین و زنۆ، دەستی بە ئۆپراسیۆن کردووە و فڕۆکە چاودێریەکان لەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەسووڕێنەوە.

هەروەها باسی ئەوەش دەکرێت کە داگیرکەران لە دەوروبەری لە هەندێک ناوچە بۆسەیان داناوە.

ف.ق