لە بناری قەندیل بە سیمینارێک یادی ساکینە جانسز کرایەوە
لە گوندنی ئێندزێی بناری قەنەیل لە ١٢ـەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی پاریسدا سیمینارێک ئەنجامدار و باس لە ڕۆڵی ژنە شۆڕشگێڕ ساکینە جانسز کرا.
لە گوندنی ئێندزێی بناری قەنەیل لە ١٢ـەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی پاریسدا سیمینارێک ئەنجامدار و باس لە ڕۆڵی ژنە شۆڕشگێڕ ساکینە جانسز کرا.
بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی گەلی بناری قەندیل لە گوندی ئێندزێی بناری قەندیل، بە بەشداریی ژمارەیەک بەرچاو لە ژنان و پیاوانی گوندەکە، لە ١٢ـەمین ساڵیادی شەهید بوونی ساکینە جانسز و هەڤاڵانی لە کۆمەڵکوژی پاریس سمینارێکیان ئەنجامدا.
لە سیمینارەکەدا دەربارەی شۆڕشی ژن گفتوگۆ کرا، باس لەوە کرا، کە چۆن ژنان دەتوانن بەشداری شۆڕش بکەن و چۆن دەتوانن ئەزموونی ژنانی شۆڕشگێڕ بۆخۆیان بکەن بە نموونە و ڕێگری لەو هێرش و سیاسەتانەی لە دژی ژنان هەیە بکەن.
لە کۆتاییدا باس لە ژیان و تێکۆشانی شەهید ساکینە کرا، ئازایەتی و بوێری ئەو ژنە شۆڕشگێڕە و تەواوی ژنانی شەهیدى دیکەى ڕێگای ئازادی باس کرا.