لە بێرەجوک هێرشکرایەوە سەر بینای دەم پارتی
دوای هێرشە چەکداریەکەی دوێنێ چوارشەممە، جارێکی دیکە لە ناوچەی بێرەجوکی رحا هێرشکرایە سەر بینای پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی).
دوای هێرشە چەکداریەکەی دوێنێ چوارشەممە، جارێکی دیکە لە ناوچەی بێرەجوکی رحا هێرشکرایە سەر بینای پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی).
بە تەنێکی تیژ و رەق شوشەی بینای دەم پارتی کرایە ئامانج و شکێندرا.
سەبارەت بە هێرشبەران زانیاری بە دەستنەهێندراوە.
پەیوەست بە هێرشەکەی رۆژی چوارشەممە خەلیل بەگیت دەستبەسەرکرابوو، کە برای محەمەد بەگیتە کە دوای هەڵبژاردن دەستلەکارکێشانەوەی لە دەم پارتی راگەیاندبوو. لەبارەی رووداوەکەوە لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
هـ . ب