لە بورجەکانی ئامەد بە ٧٥ دەف ئاهەنگی نەورۆز پیرۆزکرا
لە بورجەکانی سوری ئامەد کە زەکیە ئاڵکان ئاگری نەورۆزی داگیرساند، بە هەڵپەڕکێ و دەف نەورۆز پیرۆزکرا.
لە بورجەکانی سوری ئامەد کە زەکیە ئاڵکان ئاگری نەورۆزی داگیرساند، بە هەڵپەڕکێ و دەف نەورۆز پیرۆزکرا.
لەسەر بورجەکانی ئامەد بەبۆنەی ٧٥ هەمین ساڵەی تەمەنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ٧٥ کەس دەفیان گرتەدەست و لە بورجەکانی ئامەد کە تێیدا زەکیە ئاڵکان بە جەستەی خۆی نەورۆزی پیرۆزکرد، ئاهەنگی نەورۆزیان گێڕا. هاوسەرۆکانی دەم پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ئامەد، پەرلەمانتاری ئامەد عەدالەت کایا، کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی شاری مەزنی ئامەد، دۆغان خاتون، کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی سور و گەلێک کەسی بەشداری ئاهەنگەکە بوون.
٧٥ دەفژەن، بە ٧٥ دەفەوە چوونە سەر بورجەکانی ئامەد و بە دەف و مەشخەڵەوە نەورۆزیان پیرۆزکرد.
ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.