لە چەمچۆ ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
لە ٢ چالاکی لە هەرێمی چەمچۆ ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران. داگیرکەرانیش جارێک بە بۆمبی قەدەغە و ١٠ جاریش بە چەکی کیمیایی هێرشیان کردەسەر سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا.
لە ٢ چالاکی لە هەرێمی چەمچۆ ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران. داگیرکەرانیش جارێک بە بۆمبی قەدەغە و ١٠ جاریش بە چەکی کیمیایی هێرشیان کردەسەر سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا.
راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ٣ داگیرکەر سزادران.
سوپای تورکی داگیرکەر جارێک بە بۆمبی قەدەغەکراو و ١٠ جاریش بە بە چەکی کیمیایی بۆردومان سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلای کرد. هاوکات گۆڕەپانەکانی بەرخودان ١٦ جار بە فرۆکەی شەڕ، بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، هاوەن و چەکی قورس بۆردومان کران.
زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:
لە نزیک هەرێمی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی سەر بە ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان لە ٢٢ ی کانونی یەکەمدا کاتژمێر ١٣:٤٠ بە چەکی قورس، کاتژمێر ١٩:٠٠ بە نیشانشکێن لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامی هەردوو چالاکییەکەدا ٣ داگیرکەر سزادران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:
٢٢ی کانونی یەکەم لە دەوروبەری هەرێمی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا جارێک بە بۆمبی قەدەغە، ١٠ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
٢٢ی کانونی یەکەم لە مەتینا دەشتاییەکانی شاخی چارچەل، لە خواکورک گۆڕەپانی سنین و لە ناحیەی شێلادزێی سەر بە ئامێدیش سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە گۆڕەپانی چەمچۆ ١٦ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٢٢ی کانونی یەکەم سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی هەکاری و شاخی ئێف ئێم، گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی و دەوروبەری گوندی سیدا بە دەیان جار بە هاوەن، کاتیوشا و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب