لە هێرشەکەی دووکاندا باوکێک و دوو کوڕی شەهیدبوون
لە ناوچەی دوکانی سلێمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کرد. راگەیەندرا کە لە هێرشەکەدا باوکێک و دوو کوڕی شەهیدبوون.
لە ناوچەی دوکانی سلێمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کرد. راگەیەندرا کە لە هێرشەکەدا باوکێک و دوو کوڕی شەهیدبوون.
بە گوێرەی زانیارییەکان، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەر، لە سەر رێگەی خەلەکان – کانی وەتمان لە سنووری ناوچەی دوکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کردووە.
بە گوێرەی لێدوانی قایماقی سوکان سیروان سەرحەد ئەو کەسانەی تیرۆرکراون موزەفەر حسێن خدر عەوڵا و دوو کوڕی ئەون. زانرا کە ناوی یەکێک لە کوڕەکانی محەمەدە و ناوی کوڕەکەی دیکەیان نەزانراوە.
راگەیەندرا کە ئەو کەسانەی تیرۆرکراون، خەڵکی شارۆچکەی حاجیاوای سەر بە رانیەی پارێزگای سلێمانین.