لە هەولێر تەقە لە ماڵی ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی کرا

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە هەولێر تەقە لە ماڵی بەرپرسێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرا و پاسەوانێکی بریندارە.

لەسەر ڕووداوەکە کەریم سەرمامی سکرتێری ئەو بەرپرسە بە ڕۆژنیوزی وت: کاتژمێر ٢ و ١٠ خولەکی شەوی رابردوو تەقە لە ماڵی حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی یەنەکە کراوە و پاسەوانێکی ناوبراو بریندارە، کە فیشەک بەر قۆڵی کەوتووە و بە مەبەستی چارەسەریی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

سکرتێری ئەو ئەندامەی یەنەکە ڕاشیگەیاند: کێشەیان لەگەڵ هیچ لایەنێک نەبووە لە ڕابردوودا و گومانیان لە کەس نییە.

بە پێی زانیارییەکان تەقەکەرەکە دەستگیرنەکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە، دوا بە دوای ڕووداوەکەش سکاڵای یاسایی لە لایەن حاجی مەسیفییەوە تۆمارکراوە.

ف.ق