لە هەولێر تەرمی دوو منداڵ دۆزرانەوە
پۆلیسى هەولێر ڕایگەیاند، ئەو دوو منداڵە تەمەن ١٢ساڵەى کە دوێنێ ون ببوون، ئەمڕۆ تەرمی هەردووکیان لە گۆمێکدا بە خنکاوى دۆزرانەوە.
پۆلیسى هەولێر ڕایگەیاند، ئەو دوو منداڵە تەمەن ١٢ساڵەى کە دوێنێ ون ببوون، ئەمڕۆ تەرمی هەردووکیان لە گۆمێکدا بە خنکاوى دۆزرانەوە.
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو دوو منداڵە تەمەن ١٢ساڵەى کە دوێنێ بە ناوەکانین، سیڤان مەحمود نادر و دلۆڤان سەباح مەجید، ون ببوون، ئەمڕۆ تەرمی هەردووکیان لە گۆمێک لە نزیک مەلائۆمەر دۆزرانەوە کەوا بە مەبەستی مەلەکردن چووبوونە ئەو شوێنە و خنکابوون.
پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ وەرگرتنی مافی کەسی کراوەتەوە.
ف.ق