لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور بە هۆی گەمارۆوە نەخۆشی زیادی کردووە

هاووتەبێژی بەشی تەندروستی حسێن گۆزەرەشی باسی لەوەکرد کە بە هۆی گەمارۆی سەر کەمپی مەخمورەوە نەخۆشی زیادیان کردووە و حکومەتی عێراق بەڵێنەکانی نەبردووەتەسەر. گۆزەڕەشی دەستنیشانی کرد کە ئەوانیش هەوڵ دەدەن بە گوێرەی دەرفەتەکانیان خزمەت بکەن.

تەندروستی یەک گرنگترین پێویستییەکانی مرۆڤە، یاخود کۆمەڵگا بە بێ تەندروستی نابێت. هەربۆیە ناکرێت لە کۆمەڵگایەکدا بناغەکانی تەندروستی نەبن. لێرەدا رۆڵی گرنگ دەکەوێتە سەر شانی کارمەندانی تەندروستی، بە رۆڵ و بەرپرسیارێتی خۆیان، بناغەیەکی گرنگی کۆمەڵگا پێکدەهێنن و ئیتر سەرباری هەموو دژواری و ئاستەنگیەکانیش لە هەوڵی درێژەدان بە کارەکەیانن. کارمەندانی بواری تەندروستی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور)یش سەرەڕای دژوار و ئاستەنگیەکانی گەمارۆوە، درێژە بە کارەکانییان لە بواری تەندروستی دەدەن. هاووتەبێژی بەشی تەندروستی کەمپی پەنابەرانی مەخمور حسێن گۆزەرەشی سەبارەت بەو بابەتە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فرات (ANF) کرد.

حسێن گۆزەرەشی لەسەرەتای قسەکانیدا باسی لەوەکرد کە دوای گەمارۆدانەکە هاتووچۆ لە نێوان کەمپەکە و هەولێر قەدەغەکراوە و وتی، "لەسەرەتای گەمارۆکەدا هاتووچۆ بۆ شارەکانی دیکە زۆر نەبوون، لەبەر ئەوەی ئاستەنگیان دروست دەکرد. ئەو ئاستەنگیانە کاریگەری کردە سەرتەندروستی گەلەکەمان. لەبەر ئەوەی لە کەمپەکە نەخۆشی درێژخایەنی وەک شەکرە، پەستانی خوێنی و شێرپەنجە و هتد هەیە. بە گوێرەی تواناکانمان، ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانمان جێبەجێ دەکەین. ئاو و هەوا و جوگرافیای کەمپەکەکەش کاریگەری دەکاتە سەر نەخۆشییەکان و دەبێتە هۆی ئەوەی بە بەراورد لەگەڵ شوێنەکانی تر نەخۆشی زیاتر بن. دوای گەمارۆدان، کەمپەکە وەک زیندانێکی کراوەی لێهاتووە ئەوەش زیاتر کاریگەری کردووەتە سەر نەخۆشیەکان. هەر ئەو ساڵە نەخۆشی کۆرۆنا بڵاوبووەوە، تەواوی جیهانی تەنیەوە و گەیشتە کەمپەکەش. لەو کاتەدا هەم گەمارۆ هەبوو هەم نەخۆشی جیاواز هەبوو، بەوهۆیەوە دژواری زیاتر هاتە ئاراوە. زۆر نەخۆشمان لە رێگادا گیانیان لەدەستدا، بەتایبەتی منداڵان و ژنانی دووگیان. بەڵام ئێمە وەک خەڵکی کەمپەکە، کەرتی تەنروستی، پزیشک و کارمەندانی کە بەشی تەندروستیان تەواو کردووە، بە گوێرەی توانا و دەرفەتەکان ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان بە جێگەیاندووە".

حسێن گۆزەڕەشی ئاماژەی بە نەخۆشیە درێژخایەنەکان لە کەمپەکە کرد و وتی، "ئێمە ناتوانین بە وردی بڵێن ئەو ژمارەیە لە نەخۆشی درێژخایەن هەیە. لەبر ئەوەی هەندێک جار گۆڕانکاری بەسەردا دێت. بەڵام مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشانی درێژخایەن هەن. بە تایبەتی بەهۆی هەلومەرج و دەرفەتەکانەوە لە رووی ئاوی خواردنەوە و هەوادا زۆر ڤیتامینیش هەن کە وەک پێویست دابین ناکرێن. ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی نەخۆشیەکان زیاتر بن".

'لەم ماوانەی دواییدا. نەخۆشی شێرپەنجە بە بەراورد لەگەڵ پێشوو زیاتر بووە'

حسێن گۆزەڕەشی ئەوەی خستەڕوو کە لە رووی گەیاندنی دەرماندا رێگری هەیە و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "لە رووی دابینکردنی دەرمانەوە ئێمە زۆر لە دژواریداین، لەبەر ئەوەی پێشتر لە لای هەولێرەوە دەرمان دەهاتن، بەڵام ئێستا نایات. لە لای موسڵیشەوە کێشە دروست دەکەن. بەڵام هەندێک جار لە رێگەی هەندێک لە دۆستان یاخود دەرمانخانەکانی نزیکەوە دابینی دەکەین. چەند جار بە فەرمی داواکاری ئاراستەی حکومەتی عێراق کرا، هەندێک جار دەڵێن رێگە دەکەینەوە، بەڵام تائێستاش لەو رووەوە رێگری هەیە. لەم دواییەدا نەخۆشی شێرپەنجە بە بەراورد لەگەڵ رابردوو زیاتر بووە. بە تایبەتی لە کەمپەکە نەخۆشیەکانی وەک پەستانی خوێن، شەکرە و وەستانی دڵ زیاتر روویانداوە. ئێمە بەچەند نمونەیەک ئاماژەمان بە هۆکارەکانی ەنخۆشیەکان کرد، بەڵام هۆکاری نەخۆشیەکان بە تەواوەتی نەزانراون. لەبەر روونکردنەوەی ئەوە پێشنیازمان بۆ هەندێک لە پزیشکانی بێسنوور و خێرخوازان کرد کە بەدواداچوون شیکارییەک لە ناو کەمپەکە ئەنجام بدەن، بەڵام تائێستا دەرفەت بۆ ئەوە نەڕەخساوە".

'سەرباری باج و قوربانیدانی قورس، ئیرادەمان بەهێزە'

گۆزەڕەشی ئەوەشی خستەڕوو کە هێڵ و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ وئەو هێزەی لە شەهیدانی شۆڕشیان وەرگرتووە تائێستا دەرفەت بۆ ئەوان دەڕەخسێنن و بەم جۆرە کۆتایی بە قسەکانی خۆی هێنا: "لەلایەکەوە راستە قوربانی زۆر قورسمان داوە، بەڵام ئەوە وادەکات کە رۆژ لە دوای رۆژ ئیرادەمان بەهێزتر و پتەوتر بێت".

هـ . ب