لە کەرکوک لە هێرشێکی چەکداریدا پۆلیسێک کوژرا
لە کەرکوک لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا پۆلیسێک کوژرا و ٢ پۆلیسیش بریندار بوون.
لە کەرکوک لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا پۆلیسێک کوژرا و ٢ پۆلیسیش بریندار بوون.
هێرشەکە دوێنێ شەو لە گەڕەکی کۆبانێی شاری کەرکوکی باشوری کوردستان ئەنجامدرا. لە روداوەکەدا کە هێرش کرایە سەر خاڵێکی کۆنتڕۆڵی پۆلیسی فریاکەوتن، پۆلیسێک کوژرا و ٢ پۆلیس بریندار بوون.
باسی ئەوەدەکرێت، پێدەچێت هێرشەکە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ئەنجامدرابێت. لەبارەی هێرشەکە دەست بە لێکۆلینەوە کراوە.
ف.ق