لە کەرکووک کۆنفرانسێک بۆ پێشگیری لە مادە هۆشبەرەکان بەرێوەچوو

لە هۆڵی پەیمانگەی پەروەردەی نەوتی کەرکووک، بە دەسپێشخەری وەزارەتی ناوخۆی عێراق و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی مادە هۆشبەرەکان بە درووشمی' بۆ ژیانی تۆ و کەمەڵگە نا بۆ مادەی هۆشبەر' سمینارێک بەرێوە چوو.

مەترسییەکانی ئالوودە بوونی کۆمەڵگا بە مادەی هۆشبەر ڕوو لە زیادبوونە و بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو مەترسییەش، لە کەرکووک کۆنفرانسێک بەڕێوەچوو.

کۆنفرانسەکە، ئەمڕۆ لە هۆڵی پەیمانگای پەروەردەی نەوتی کەرکووک و پێشەنگی وەزات=رەتی ناوخۆی عێراق و بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ماددەی هۆشبەر، لە ژێر ناوی”نا بۆ ماددەی هۆشبەر لە ژیانی تۆ و کۆمەڵگا”، بەڕێوەچوو.

هەریەک لە، نوێنەری وەقفی سوننی و شیعی و نوێنەری سەرۆکایەتی زانکۆی کەرکوک لە کۆنفرانسەکەدا ئامادەبوون، تێیدا باس لەوەکرا، کە پێویستە لە ڕێگای مامۆستایانی ئاینیی و خوێندنگا و زانکۆوە هەڵمەتی هۆشیاریی بەرفراوان بەڕێوەبچێت.

جەختیش کرایەوە، کە دەبێت حکومەت بەسیستم کار لەسەر زیانەکانی ماددەی هۆشبەر و کاریگەرییەکانی بەسەر کۆمەڵگاوە بکات.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییشدا، لیوا عەلی موتەشر جێگری فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک وتی:”وەزارەتی ناوخۆ و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان، هەمیشە کار لەسەر ئەو کەسانە دەکەن، کە دەیانەوێت کۆمەڵگا بە ماددەی هۆشبەر ژەهرخوارد بکەن، هەڵمەتی هۆشیاریی بەرفراوانیش بەڕێوەدەبەین."

بەرپرسی کۆمیتەی ئامادەکرای کۆنفرانسەکە جەمال عەبدولجەبار لەسەر ئەم کۆنفرانسە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد و وتی: " ئامانجی سەرەکی ئێمە لەم کۆنفرانسە ئاگادارکردنوەی گەلە لە مەترسییەکانی مادە هۆشبەرەکانە و ڕێبازەکانی پێشگرتن لە مادە هۆشبەرەکانە لەناو کۆمەڵگەدا. بۆ کۆتایی هینان بە مادە هۆشبەرەکان پێویستمان بە هاوکاری هەیە."

لە ساڵی ٢٠٢٠دا ، ٣٢٢ بەکارهێنەر و بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، کە زیاتر لە ٥٠ کەسیان بازرگانی گەورەی ماددەی هۆشبەر بوون و سزای یاساییان بەسەردا سەپێندراوە.

ک-ش