لە مەخمور چالاکی دژی گۆشەگیری ٣٠ رۆژە بەردەوامە
لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور چالاکی لەدژی گۆشەگیری ئیمڕالی، ٣٠ رۆژە بەردەوامە. چالاکوانان رایانگەیاند، تاوەکو عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئازاد نەبێت، بەردەوامی بە چالاکیەکانیان دەدەن."
لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور چالاکی لەدژی گۆشەگیری ئیمڕالی، ٣٠ رۆژە بەردەوامە. چالاکوانان رایانگەیاند، تاوەکو عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئازاد نەبێت، بەردەوامی بە چالاکیەکانیان دەدەن."
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی (مەخمور) لەژدی گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، نزیکەی مانگێکە چالاکی ئیشکگری دەستیپێکردووە. چالاکیەکە ٣٠ رۆژە بەردەوامە و چالاکیەکە رادەستی گروپێکی نوێ کرا.
گروپەکە نوێکە بە بەرزکردنەوەی وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکیەکەیان وەرگرت. چالاکی بە رێزگرتن بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەست پێکرد. دواتر لەسەر ناوی گروپی نوێ، مامۆستا ئیحسان کاپلان قسەی کرد.
گەلی کورد گەریلا سەردەکەون
کاپلان رایگەیاند، ئامانجیان شکاندنی گۆشەگیریە کە لە کەسایەتی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا، لەسەر گەلی کورد بەڕێوە دەبریت و وتی، " تاوەکو رێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، بەردەوامی بە چالاکیەکان دەدەن. ئەمساڵ لە هەموو کاتێک زیاتر، بەرخۆدان و تێکۆشان پێویستە. لەبەرئەوەی سەدەی پەیمانی لۆزانە کە کوردستان تێیدا پارچەکرا. گەلی کورد ئاشتیخوازە، گەلی کورد چارەسەری ناسنامە و مافی خۆی دەوێت. گەریلا و گەلی کورد سەردەکەون.
دوای قسەکردن، دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ و بێ سەرۆک ژیان نابێت وترانەوە.
ف.ق