لە مەخمور چالاکی دژی گۆشەگیری بەردەوامە

لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور چالاکی ئیشکگری دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامە.

چالاکی ئیشکگری بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەر ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی، کە لە ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور)، رادەستی گروپێکی دیکە کرا. بەر لەوەی لێدوان بدرێت، ئەندامانی گروپەکە رێزیان لە هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان گرت. دواتر نەزیر تەکین قسەی کرد.

نەزیر تەکین لە قسەکانیدا سەپاندنی سزای قەدەغەکردنی چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرد و وتی، " ئێمە ئەم سزایەی سەر رێبەرتی و هەڤاڵانی، بە توندی شەرمەزار دەکەین. تاوەکو ئەمڕۆ دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە دەستی ئاشتی درێژی گەلی کورد نەکردووە. کەی دەستی ئاشتی درێژی کورد کرا، بە مەبەستی هەڵخەڵەتاندن و فرت و فێڵ، رەنجخواردن، پیلانگێڕی، کوشتنی کورد و دەستگیرکردنی کورد بووە."

چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ ' و ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' کۆتایی هات.

ف.ق