لە مەخمور چالاکی ئیشکگری بەردەوامە

لە مەخمور چالاکی ئیشکگری لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامە.

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کە لە ١١ی کانونی یەکەمەوە دەستیپێکردووە بەردەوامە. گروپێکی نوێ ئەمڕۆ چالاکیەکەی وەرگرت. چالاکی بە رێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد. دواتر لەناوی گروپەکە حەقی ئایاز قسەی کرد.

حەقی ئایاز لە سەرەتای قسەکانیدا سڵای لە هەموو چالاکیەکان کرد کە بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجام دەدرێن لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان و وتی، " ئێمە گۆشەگیری قورس شەڕمەزار دەکەین و بانگەوازی لە سی پی تی دەکەین کە بو زوترین کات زانیاری لەبارەی ریبەرتیمان ئاشکرا بکات. ئێمە خاوەنی دۆزێکین و تاوەکو کۆتایی لەسەر دۆزەکەمان بەردەوام دەبین. وەک گەل ئێمە دەستمان بە چالاکیەکان کردووە، ئەمە مافێکی رەوامانە و تاوەکو زانیاری لەبارەی رێبەرتیمان بڵاونەکرێتەوە دەست لە چالاکیەکانمان هەڵناگرین."

لە چالاکیەکەدا بەڵگەفیلمێک لەبارەی رێنماییەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نمایش کرا.

ف.ق