لە مەخمور فیستیڤاڵی منداڵان دەستیپێکرد

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) ٣مین فیستیڤاڵی منداڵان بە دروشمی 'ئازادی لە منداڵیەوە دەستپێدەکات' بە ڕێپێوانێک دەستیپێکرد.

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) بە دەستپێشخەری ئەنجومەنی منداڵان، کەوانەی زێڕین و وەقفی ژنان،٣مین فیستیڤاڵی منداڵان بە دروشمی 'ئازادی لە منداڵیەوە دەستپێدەکات' بە ڕێپێوانێک دەستیپێکرد.

ڕێپێوانەکە لە بەردەم باڵەخانەی کەوانی زێڕین دەستیپێکرد و لە پارکی ٤ی نیسان کۆتایی هات.

لە فیستیڤاڵەکەدا سەدان منداڵ بە جلوبەرگی نەتەوەیی ئامادەبوون. لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵا و پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و شەهید بێریتان بەرز کرایەوە.

فیستیڤاڵەکە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

ف.ق