لە مەخمور پرسە بۆ شەهیدان ئامارا روبار و روکەن گابار دانرا
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید روستەم جودی (مەخموور) پرسە بۆ شەهیدان ئامارا روبار و روکەن گابار دانرا.
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید روستەم جودی (مەخموور) پرسە بۆ شەهیدان ئامارا روبار و روکەن گابار دانرا.
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید روستەم جودی (مەخموور) پرسە بۆ شەهیدان ئامارا روبار و روکەن گابار دانرا. کە لە چیای جودی شەهید بوون. دەزگا و دانیشتوانی کەمپەکە سەردانی پرسەکە دەکەن
بەر لە وتارەکان، خولەکێک ڕێزگرتن لە سەرجەم شەهیدانی تەڤگەری ئازادی کوردستان لە کەسایەتی ئەو دوو شەهیدەدا بەڕێوەچوو.
دوای ڕێزگرتن، یوسف کارا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخموور، ، بە ناوی دانیشتوانی کەمپەکەوە قسەی کرد و هەموو ئەو شەهیدانەی بەبیرهێنایەوە کە گیانی خۆیان لە پێناو ئازادیدا بەخت کرد و وتی: ئێمە خاوەنی دوژمنێکی دڕندە، فاشیست، قڕکەرین. بۆیەش ئێش و ئازارمان زۆرە. بەڵام ئێمەش دەمانەوێت وڵاتێک ئازاد بکەین و لەم جیهانەدا پێگەیەکمان هەبێت. ئێمە لە دژی دەوڵەتی دڕندە، بۆ ئازادی خۆمان تێدەکۆشین. لەم سەدەی بیست و یەکەدا بەها، پێگە و هەبوونمان دەوێت. دووبارە دەکەینەوە، سەرەخۆشی لە رێبەرتیمان، هەڤاڵان، خانەوادەی هێژای شەهیدان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کورد دەکەین.
هەروەها لەسەر ناوی خانەوادەی شەهید، ئەحمەد کاپار باوکی شەهید ئامارا روبار قسەی کرد و وتی، " تاوەکو کۆتایی لەسەر رێچکەی شەهیدانمان دەبین، ئێمە هاوبەشی خەم و تێکۆشانین. تێدەکۆشم، مردن و هەبوونمان یەکە و تاوەکو کۆتایی تێدەکۆشین."
حەمید ئۆتون لەسەر ناوی خانەوادەی شەهید روکەن گابار وتی: سەرەخۆشی لە ئەندازیاری ئازادی سەرۆک ئاپۆ، هەڤاڵان، دۆستەکانی شەهید کە لە سەنگەرەکاندا تێدەکۆش دەکەین. ئەم شەهیدانە بە تەنیا شەهیدی ئێمە نین، شەهید هەموو گەلی کوردن، شەهید نامرن و هەمووتان بەخێ بێن."
دواتر رێورەسمەکە بە دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' شەهید نامرن' کۆتایی هات.
ف.ق