لە مەخمور ئیشکگری دژی گۆشەگیری لە رۆژی دووەمدا بەردەوامە

لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور لەبەرامبەر گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکی ئیشگکری دەستی پێکردبوو و ئەمڕۆ لە دووەم رۆژدا بەردەوامە.

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) چالاکی ئیشکگری بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە رۆژی دووەمدا بەردەوامە.

ئەمڕۆ ئەندامانی شارەوانی مەخمور چالاکیەکەیان وەرگرت. گروپی دووەم بە خولەکێک رێکخستن دەستی بە چالاکی ئیشکگری کرد.

بەدران پیران هاوسەرۆکی شارەوانی مەخمور لەبارەی ئامانجی چالاکیەکە قسەی کرد و وتی، " ئێمە بۆ ئازادی رێبەرتی ئەمڕۆ لێرەین. ئێمە گۆشەگیری سەختی سەر رێبەرتی شەرمەزار دەکەین. دوژمن بۆ ئەوەی ئێمە و رێبەرتی لەیەک دابڕێت، ئەم هێرشانە ئەنجام دەدات. گەلانی جیهان رێبەرتی وەک ئیرادەی خۆیان دەبینن. هیچ کەسێک ناتوانێت لە خانەوادە و پارێزەران چاوی پێبکەوێت."

دوای قسەکردنەکان، دروشمی 'بژی سەرۆکی ئاپۆ' و ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' وترانەوە.

ف.ق