لە مێردین ٣ کەس بەهۆی دۆسیەکی ساڵی ٢٠١٦ەوە زیندانیکران

لە مێردین سزای زیندانیکردن بەسەر ٣ هاووڵاتیدا سەپێنرا و ئەو ٣ هاووڵاتیی لە دوای یەکلابوونەوەى سزاکە لە دژیان، دەستگیرکران و رەوانەى زیندان کران.

لە ساڵی ٢٠١٦ دا و لە کاتی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری لە ناوچەی دێریکی مێردین، مەولود ئۆکەمن، ناجی ئەرسلان و داود تەکین دەستگیرکرابوون و دواتر بەبێ ئامادەبوونی خۆیان دادگایی کرابوون.

ئەو کەسانە بەتۆمەتی "ئەندامێتی لەرێکخستن" سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراو و دادگای باڵاش ئەو سزایەی پەسەندکرد.

 پاشان ئەوەی سزای دژ بەو ٣ کەسە پەسەند کرا، دەستگیرکران و ڕەوانەی زیندانی جۆری ئیی مێردین کران.

ژ.ت