لە مێردین رووداوی هاتووچۆ: ٦ کەس گیانیان لەدەستدا، ٥ کەس برینداربوون

لە ناوچەی مەهسەرتی مێردین ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا. لە رووداوەکەدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا، ٥ کەسیش برینداربوون.

بە گوێرەی زانیارییەکان لە ناوچەی مەهسەرەت ئۆتۆمبێلێک کە کارمەندانی والیگەری و زانکۆی تێدابوون، وەرگەرڕاوە.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥ کەسیش برینداربوون.

راگەیەندرا، کە ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە بریتین لە روکەن ئادەم، فاتمە کایا، بوشرا کەلەش، کاموران ئۆنەن، عەبدوڵا مەجید و یوسف تونج. بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، لەبارەی رووداوەکەشەوە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.

هـ.ب