لە مەریوان ٣ کۆڵبەر گیانیان لەدەستدا و ٣ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون

راگەیەنرا لە مەریوان ئۆتۆمبێڵی کۆڵبەران وەرگەڕا و لە ئەنجامدا ٣ کۆڵبەر گیانیان لەدەستدا و ٣ کۆڵبەریش بریندار بوون.

بەپێی زانیاریەکان ئەمڕۆ ئێوارە لە هەرێمی هەوارامانی مەریوان ئۆتۆمبێڵێک وەگەڕا کە ٦ کۆڵبەری تێدابوو.

لە ئەنجامدا رووداوەکەدا ٣ کۆڵبەر کە خەڵکی گوندی کۆماسی مەریوان بوون گیانیان لەدەستدا و ٣ کۆڵبەریش بریندار بوون.

لەبارەی دۆخی برینداران و ناوی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە هیچ زانیاریەک بڵاونەکراوەتەوە.

ف.ق