لە نسێبین ڕەهشان دەمیرەل یادکرایەوە، ئاگری نەورۆز کرایەوە
ئەمڕۆ دەسپێکی ئاهەنگەکانی نەورۆزی مێردین لە نسێبین بوو، جەماوەری گەل شەهیدانی نەورۆزیان یادکردەوە و لە گەڕەکی کشلای ئاگری نەورۆزیان کردەوە.
ئەمڕۆ دەسپێکی ئاهەنگەکانی نەورۆزی مێردین لە نسێبین بوو، جەماوەری گەل شەهیدانی نەورۆزیان یادکردەوە و لە گەڕەکی کشلای ئاگری نەورۆزیان کردەوە.
کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و بێسەروشوێنانی لانکەی شارستانیەتی میزۆپۆتامیا (مەبیادەر) و دایکانی ئاشتی و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ئەو ٢١ ی کەسەیان بیرهێنایەوە کە لە نەورۆزی ساڵی ١٩٩٢ لە نسێبینی مێردین شەهیدکران و ڕەهشان دەمیرەل کە ساڵی ١٩٩٢ لە کادیفەکالیەی ئەزمیر خۆی سوتاند بیرهێنایەوە. سەرەتا ڕەهشان دەمیرەل لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە و درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی، دایکی ئاشتی پەریهان ئاڵتوگ ئاماژەی بەوە کرد قوربانی مەزن دراوە و لەسایەی ئەم قوربانییانەوە نەورۆز ئەنجام دەدرێت، گوتی: "نەورۆزی کوردان لە هەموو کەسێک پیرۆز دەکەم، سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان دەخوازم، نەورۆز لە سەرۆک و زیندانیانمان پیرۆز دەکەم".
پاشان چوونە پردی ئەحمەد کایا (پردی شەهیدان) کە لە نەورۆزی ١٩٩٢ ٢١ کەس لەوێ شەهیدکران، نوێنەری مەبیادەری نسێبین، شێخموس یەگیت لە مەراسیمەکەدا ڕایگەیاند نەورۆز بۆ گەلی کورد سەرهەڵدانە و شەهیدەکانی بیرهێنایەوە.
پاشان بەشداربووان گوڵیان فڕێدایە نێو ڕووباری چەق چەق، دواتر ئاگری نەورۆزیان کردەوە.