لە پیرانشار کۆڵبەرێک بریندارکرا

هێزەکانی رژێمی ئێران لەسەر سنوری پیرانشار تەقەیان لە کۆڵبەرێک کرد و برینداریان کرد.

کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبەرانی کورد لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە بەردەوامە.

ئەمرۆ لەسەر سنوری شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانی رژێمی ئێران تەقەیان لە کۆڵبەرێک بە ناوی سەیید مۆبین ئەحمەدی خەڵکی تەرکێشە کرد. لە ئەنجامدا هێزەکانی ڕژێمی ئێران ئەحمەدیان بریندار کرد.

ئەحمەدی بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار گواستراوەتەوە.

ف.ق