لە قەڵادزێ یادی ٤ شەهید کرایەوە ٣ شەهیدیان خوشک و بران

لە ماڵی ڕۆشنبیریی شاری قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی ڕاپرین یادی ٤ شەهیدی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە.

لە شارۆچکەی قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین بە رێکخستنی چالاکییەک یادی شەهید سیپان، شەهید چەکدار و شەهید ئەڤیندار، کە هەر سێکیان خوشک و بران، لەگەڵ شەهیدێکی تردا کرایەوە.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی بزووتنەوەی ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان دەستیپێکرد. ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئازیتا عەگید ڕایگەیاند، لە کەسایەتی هەر ٤ شەهیدەکەدا یادی هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان دەکەینەوە و یادیان بەرز رادەگرین.

ئازیتا عەگید لە وتەکانیدا باسی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرد و وتی: "دەوڵەتی تورک بە هەموو شێوەیەک و دوور لە بەها مرۆییەکان و بە هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هێرش دەکاتە سەر پارچەکانی کوردستان. داوا لە خەڵکی هەر چوار پارچەی کوردستان و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، کە لە دژی هێرش و زوڵم و ستەمی داگیرکارییەکانی دەوڵەتانی تورک و ئێران هەڵوێست وەربگرن".

شەهید سیپان و شەهید چەکدار لە ١٧ی ئابی ٢٠١٣ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک کاتدا شەهید بوون و تا ئێستا تەرمەکانیان ڕادەستی بنەماڵە و کەسوکاریان نەکراونەتەوە.

ژ.ت