لە قەندیل، سمینارێک لەبارەی ژیان و تێکۆشانی شەهید لەیلا ئاگری پێشکەشکرا

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- رژاک بە سمینارێک یادی شەهیدی فەرماندە لەیلا ئاگری کردەوە، ڕایگەیاند، شەهید لەیلا نوێنەرایەتی ناسنامەی ژنی ئازادی کرد لە هەر چوار پارچەی کوردستان.

پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ لە گوندی سوورەدێی بناری قەندیل، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بە سمینارێک یادی فەرماندە و ژنە تێکۆشەر لەیلا ئاگری کردەوە.

لە سمینارەکەدا ڕووناهی مەنگور قسەی کردو لەسەر تێکۆشانی لەیلا ئاگری وتی: ژنێکی پێشەنگ و تێکۆشەر بوو، توانی بە خەبات و تێکۆشانی چەندین کەسایەتی ژنی پێشەنگ لە نێو بزوتنەوەی تەڤگەری ئازادیدا دروست بکات، لە سەر هەموو ئاستێک بە بەرپرسیارەتی جددی ئەرکی پێ سپێردرا و هەموو ئەرکەکانی بە تەواوی جێبەجێ دەکرد، نوێنەرایەتی ناسنامەی ژنی ئازادی کرد، لە هەر چوار پارچەی کوردستان.

هەرەها وتی: شەهید لەیلا بووە سەرچاوەی خۆشەویستی و هێز بۆ تەواوی ئەو کەسانەی لە نزیکەوە دەیانناسی، هەموو خەباتەکانی بە دیسیپلینێکی گەورەوە بەڕێوە دەبرد و خەباتەکانی هزر و بیری ژنان و بە ڕێکسختنکردن، بە هێز و باوەڕی و بڕوایەکی گەورەوە خەباتی کرد.

رووناهی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: شەهید بوونی هەڤاڵ لەیلا بۆ ئێمەی ژنان و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد برینێکی قوڵ بوو، هەرگیز فەرامۆش ناکرێت بۆیە لە کەسایەتی ژنە شۆڕشگێڕی کورد لەیلا ئاگری و هەموو لەیلاکان و ژنانی شۆرگێر بە بیر دێنینەوە، کە لە پێناو ئازادی و مافی ژنان گیانی خۆیان کردە قوربانی، بۆ ئێمەی ژنانی سەلماند کە ژنیش توانای شۆرش و خەباتی هەیە.

 لەیلا ئاگری ناسراو بە (فیلیز ئاسلان)، یەکێک بوو لە فەرماندەکانی بزوتنەوەی ئازادیی گەلی کورد لە حوزیرانی ٢٠٢٠ دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوو.

ف.ق